بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێد دێد ڕڤۆڵڤەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێد دێد ڕڤۆڵڤەر
بەشێک لە زنجیرەیڕێد دێد
لە دوایڕێد دێد ڕیدێمپشن
چەشنتەقەکەری کەسی سێیەم
پەرەپێدەرڕۆکستار سان دیێگۆ
بڵاوکەرەوەڕۆکستار گەیمز، کاپکۆم
سەکۆئێکس بۆکس، پلەیستەیشن ٢
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٤ی ئایاری ٢٠٠٤
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئاوازدانەرMario Migliardi
دابەشکەرپلەیستەیشن ستۆر
شوێنی گێڕانەوەمەکسیک
تۆماری پێداچوونەوە73/100
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییRed Dead universe
دۆخی کایەفرە یاریزان، تاک یاریزان
ئامێری وەرگرگەیمپاد
چەشنی بڵاوکردنەوەدی ڤی دی
نرخاندنی ESRBپێگەیشتوو ١٧+
نرخاندنی PEGIPEGI 16
نرخاندنی USKیوو ئێس کەی ١٦
وێبگەhttp://www.rockstargames.com/reddeadrevolver/

ڕێد دێد ڕیڤۆڵڤەر یارییەکی ئەکشن-سەرکێشیی ساڵی ٢٠٠٤ە کە لەلایەن ڕۆکستار سان دیێگۆوە پەرەی پێدراوە و لەلایەن ڕۆکستار گەیمزەوە بڵاوکراوەتەوە. ئەمە یەکەم یارییە لە زنجیرەی ڕێد دێد، و بۆ پلەیستەیشن ٢ و ئێکس بۆکس لە مانگی ئایاری ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە.[١] ڕووداوەکانی یارییەکە لە ساڵانی ١٨٨٠ و لە سەردەمی ڕۆژاوای ئەمریکای کۆندا جێگیر کراون. چیرۆکی تاک-یاریزان باس لە ھەوڵەکانی ڕاوچیی بەخشیش، ڕێد ھارلۆ، دەکات بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی دایک و باوکی. دۆخی فرە-یاریزانی ناوخۆیی ڕێگە بە چوار یاریزان دەدات ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە یان ڕووبەڕووی بووەتەکانی کۆنترۆڵکراو بە ژیریی دەستکرد ببنەوە لە یارییە ئازادەکاندا (free-for-all).

ستۆدیۆکانی ئەنجێڵ لە ساڵی ٢٠٠٠ بە بوودجەی کاپکۆم دەستی بە کارکردن کرد لەسەر ڕێد دێد ڕیڤۆڵڤەر. دوای ئەوەی یۆشیکی ئۆکامۆتۆ لە ساڵی ٢٠٠٣ کاپکۆمی بەجێھێشت، پڕۆژەی ڕێد دێد ڕیڤۆڵڤەر ھەڵوەشێنرایەوە، تا ئەوکاتەی ڕۆکستار گەیمز مافی یارییەکەی کڕییەوە و لە کۆتایییەکانی ھەمان ساڵدا دەستی بە پەرەپێدانی کردەوە. یارییەکە پێداچوونەوەی تێکەڵاوی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەدەستھێنا و فرۆشێکی مامناوەندی ھەبوو. جێگرەوەی یارییەکە، ڕێد دێد ڕیدێمپشن، لە مانگی ئایاری ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە و یاریی سێیەم، ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە؛ ھەردوو یاریی دواتر ستایشی زۆری ڕەخنەگرانیان بەدەستھێنا.

یاریکردن

[دەستکاری]

ڕێد دێد ڕیڤۆڵڤەر یارییەکی تەقەکەری کەسی سێیەمی ئەکشن-سەرکێشییە و چیرۆکێکی ھێڵی ھەیە. یاریزانان دەتوانن بە بەکارھێنانی دەمانچە، تفەنگ، شۆتگەن، و چەکی فڕێدان وەک چەقۆی ڕاوکردن، کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ و دینامیت، شەڕی دوژمنان بکەن. لە کۆتاییی ھەر ئاستێکدا دەتوانرێت چەکی نوێ بکڕدرێت. ئاستەکان بەزۆری بە شەڕی سەرکردە (boss fight) کۆتایییان دێت، و ھەر سەرکردەیەک بڕە پارەیەکی دیاریکراوی وەک بەخشیش لەسەرە کە دوای کوشتنی بەدەست دەھێنرێت. ھەر ئاستێک سیستەمێکی ھەڵسەنگاندنی تێدایە کە یاریزانەکان بە ناوەڕۆکی نوێ (unlockable content)، وەک چەک یان کارەکتەری نوێ بۆ دۆخی فرە-یاریزان، خەڵات دەکات. ئەمەش پشت بە ئاستی تەواوکردنی ئامانجە دیاریکراوەکان دەبەستێت، وەک کاتی بەکارھاتوو بۆ تەواوکردنی ئاستەکە یان وردیی نیشانەگرتن.

ھەرچەندە یارییەکە جیھانێکی کراوەی نییە، بەڵام یاریزانەکان دەتوانن لە نێوان ئاستەکاندا بە ئازادی لە شارۆچکەی بریمستۆن بگەڕێن و کارلێک لەگەڵ کەسایەتییە نایاریزانەکاندا بکەن. بە درێژاییی چیرۆکەکە، یاریزانان بە شێوەیەکی سەرەکی کۆنترۆڵی ڕاوچیی بەخشیش ڕێد ھارلۆ دەکەن، بەڵام لە ھەندێک ئاستدا دەرفەتی کۆنترۆڵکردنی کارەکتەری دیکەیان پێدەدرێت، وەک جاک سویفتی فێڵباز، ئانی ستۆکسی ڕەنچەر، ژەنەڕاڵی سوپای مەکسیک خاڤیێر دیێگۆ، ئامۆزا ئەمریکییە ڕەسەنەکەی ڕێد بە ناوی شادۆ وۆڵف، و سەربازێکی ئەفریقی-ئەمریکی کە تەنھا بە "سەربازی بوفالۆ" ناسراوە. ھەر کارەکتەرێکی یاریپێکراو چەکێکی تایبەت بە خۆی ھەیە، وەک دەمانچەکەی ڕێد، دەمانچە جووتەکانی جاک، و کەوان و تیری شادۆ وۆڵف.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. kombo (٤ی ئایاری ٢٠٠٤). «Red Dead Revolver Out | GameZone». GameZone. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.