ڕیفۆرمەکانی کێنمو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیفۆرمەکانی کێنمو (建武の新政، کێنمو نۆ شینسێی) سەردەمێکی خێزانی شاھانە بوو کە سێ ساڵی خایاند لە مێژووی ژاپۆن، کەوتە نێوان ھەردوو سەردەمی کەماکورا و مرۆمۆچی لە ١٣٣٣ بۆ ١٣٣٦.[١]

ڕیفۆرمەکانی کێنمو لەلایەن ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ دامەزرا، ئەنجامەکەی لاوازکردنی پێگەی زنجیرە شۆگنی کەماکورا و بەھێزکردنەوە و گێڕانەوەی دەسەڵاتی خێزانی شاھانە بوو، لەبەر ئەوەی بۆ چەن سەدەیەک شۆگنەکان بوون دەسەڵاتی تەواویان لەسەر ژاپۆن ھەبوو، وە ئیمپراتۆریش تەنھا ناونیشان بوو، خێزانی شاھانە کاریگەرییەکی نەبوو لەسەر وڵات.

لە ١٣٣٣، کاتێک دادگای باکوور لەلایەن ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ دامەزرا، ڕیفۆڕمەکانی کێنموی دامەزراندوو ڕکابەرایەتی زنجیرە شۆگنی کاماکورای کرد،[٢] ئەوە بوو جەنگێک ھەڵگیرسا، ئەنجامی جەنگەکە بە شکستی ئیمپڕاتۆر شکایەوەو دوورخرایەوە بۆ دوورگەکانی ئۆکی، دواتر لە ١٣٣٣ ئیمپڕاتۆر دووبارە جەنگێکی تری دەستپێکردەوە بە یارمەتی ژەنەڕال ئەشیکاگا تاکاوجی، ئەنجامەکەی بە سەرکەوتنی ئیمپڕاتۆر تەواو بوو، بەمەش خێزانی شاھانە جارێکی تر توانی فەرمانڕەوایی ژاپۆن بکات، ھەرچۆنێک بێت دوای فەرمانڕەوایەتی کردن ئیمپڕاتۆر شکست دەھێنێت لەوەی بەسەرکەوتوویی وڵات بەرێوەبەرێت و داواکاری و پێداوییستی خەڵکەکەی پڕبکاتەوە، بەمەش پشتگیری لایەنگرانی ساموراکانی دەوربەری و زۆربەی خەڵکی ژاپۆن لەدەست دەدات، ئەنجامەکەی کۆتایی ھاتنی فەرمانڕەوایی خێزانی شاھانە دەبێت، بەمەشەوە کاتێک تەکاوجی دەبێت بە شۆگن و کۆتایی دەھێنێت بە فەرمانڕەوایی ئیمپڕاتۆر و خێزانی شاھانە، ھەموو ئەمانە سەرەتایەک دەبن بۆ دەستپێکی جیابوونەوەی دادگای وڵات "دادگای باشوور، باکوور".[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Spelling note: A modified Hepburn romanization system for Japanese words is used throughout Western publications in a range of languages including English. Unlike the standard system, it maintains the "n" even when it's followed by "homorganic consonants" (e.g., shinbun, not shimbun).
  2. ^ ئ ا Sansom 1977: 22-42.