ڕیفاعە تەهتاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕیفاعە تەهتاوی ١٨٠١ - ١٨٧٣

ڕیفاعە تەهتاوی (بە عەرەبی: رفاعة رافع الطهطاوي‎‎، ١٨٠١ - ١٨٧٣) نوسەر، مامۆستا، وەرگێڕ، میسرناس و ڕۆشنبیرێکی هەڵایسانەوەی میسر بوو. تەهتاوی یەکێ بوو لەوانەی یەکەمجار دەرباری کەلتوری ڕۆژاوا نوسیان وەک هەوڵدان بۆ ئاشناکردنی شارستانیەتی ئیسلامی و مەسیحی بەیەکتر. ئەو کۆلێژی زمانی دامەزراند لە ١٨٣٥دا لە میسر، هەروا کاریگەری هەبوو لە زانست، یاسا، وێژە و میسرناسیدا لە سەردەی نۆزدەهەمدا. کارەکانی ئەو کاریگەریان هەبوو لەسەر زانایانی تری وەک محمد عەبدە.