ڕیا و سەکینە
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕیا و سەکینە دوو خوشکی تاوانباری میسری بوون، ناویان ڕیا عەلی ھەمام و سەکینە عەلی ھەمام بوو، لەسەرەتای ژیانیانەوە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە شاری سەعیدی میسری کۆچیان کردبوو بۆ ئەسکەندەریە و ھەر لەوێش نیشتەجێبوون و گەورەببوون، سەرەتا بە گومانلێکراو ناوبران لەبارەی ڕفاندن و کوشتنی ژنان بە ھاوکاری موحەممەد ئەبد ئەلعالی ھاوژینی سەکینە، کە کاری دەستگێری دەکرد لەگەڵ حەسبوڵلا سەعید مەڕعی ھاوژینی ڕیا، لەگەڵ دوو کەسی تر بەناوەکانی عەرابی حەسسان و عەبدوڵ ڕەزاق یوسف، لە ٢١ و ٢٢ ێ دیسەمبەری ساڵی ١٩٢١ دەستگیرکران و لەسێدارەدران.
شانۆی تاوانەکان
[دەستکاری]ئەوتاوانانەی ئەنجامیان دەدا لە خانووی تاوانلێکراوان بوو لەگەڵ چوارخانوی تر کە کەوتبونە نزیک گۆڕەپانی مەنشیە و بازاڕی زەنقەی ئەل ستات، چوارخانوەکانیشیان بریتی بوون لە:
- خانووی ژمارە ٥ شەقامی ماکۆریس لەگەڕەکی کەرموز.
- خانووی ژمارە ٣٨ شەقامی عەلی بەگی گەورە.
- خانووی ژمارە ٦ گەڕەکی نەجات.
- خانووی ژمارە ٩ گەڕەکی نەجات.
ئەم دوو ئافرەتە بە یەکەمین دوو ژن دادەنرێن لەمێژووی میسر کە لەسێ دارە درابن.
ڕیا و سەکینە لە ڕاگەیاندنەکان
[دەستکاری]چیرۆکی ڕیا و سەکینە کراوەتە گەلێک لە پەرتوک و فیلمی سینەمایی و کاری ھونەری جۆربەجۆر وەک:
- فیلم ڕیا و سەکینە، بەرھەمی ساڵی ١٩٥٣، پاڵەوانی نەجمە ئیبڕاھیم و ژووژوو و حەمدی کەریم و فەرید شەوقی و ئەنوەر وەجدی و شوکری سەرحان
- فیلم ئیسماعیل یاسین ڕیا و سەکینە دەکوژێت، پاڵەوانی ئیسماعیل یاسین نەجمە ئیبراھیم و ژووژوو و حەمدی و عەبدوڵ فەتاح ئەل قەسری و ریاز ئەل قەسبەجی.
- فیلم ڕیا و سەکینە، بەرھەمی ساڵی ١٩٥٣، پاڵەوانی شەریھان و یونس وشەلبی و حەسەن عابدین.
- شانۆگەری ڕیا و سەکینە، پاڵەوانی سەھیر ئەلبابلی و شادیە و عەبدول مونعیم مەدبولی و ئەحمەد بودیر.
- زنجیرەی ڕیا و سەکینە، بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٥، پاڵەوانی عەبلە کامل و سەمیە ئەل خەشاب و سامی ئەل عەدل و ئەحمەد ماھیر و سەلاخ عەبدوڵلا و موحەممەد ئەل شەقنقیری.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕیا و سەکینە تێدایە. |