ڕۆیاڵ ڕۆد
ڕواڵەت

ڕۆیاڵ ڕۆد شاڕێگەیەکی کۆنە کە لە سەدەی ٥ی پ. ز لە ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی بۆ بازرگانی ڕێکخرایەوە و دووبارە دروستکرایەوە.[١] ڕێگەکە بۆ ئاسانکاریی پەیوەندیی خێرا لە بەشی ڕۆژاوای ئیمپراتۆریەتە گەورەکە لە شۆشەوە بۆ ساردیس دروست کرابوو[٢] و پێدەچێت لە سەردەمی دارایوشی یەکەمدا تەواو کرابێت. وابڕیار بوو نامەبەرە ئەسوارەکانی ئەنگاریۆم مەودای ١٬٦٧٧ میل (٢٬٦٩٩ km) لە شۆشەوە بۆ ساردیس لە نۆ ڕۆژدا ببڕن؛ گەشتەکە بە پێ نەوەد ڕۆژی دەخایاند.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Graf، David F. (١٩٩٤). «The Persian Royal Road System». Continuity & Change: Proceedings of the Last Achaemenid History Workshop 1990. بەرگی ٨. Nederlands Instituut voor het Nabije Oosten. لاپەڕە ١٦٧–١٨٩. ژپنک ٩٠-٦٢٥٨-٤٠٨-X.
- ↑ Fox، Robin Lane (١٩٧٣). Alexander the Great. London: Penguin. لاپەڕە ٩٦. ژپنک ٠-٨٦٠٠٧-٧٠٧-١.
- ↑ Kia، Mehrdad (٢٠١٦). The Persian Empire: A Historical Encyclopedia. Santa Barbara: ABC-CLIO. لاپەڕە ١٢٧. ژپنک ٩٧٨-١-٦١٠٦٩-٣٩١-٢.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕۆیاڵ ڕۆد تێدایە.