ڕۆڵی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ڕۆڵی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ یەکێکە لە ناسراوترین چەمکەکان کە لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا بەر گوێمان دەکەوێت، ھەردەم بەگرنگییەوە باسی لێوە دەکرێت و چاوی تێدەکرێت.
ساڵی ١٩٩١، ساڵی ھات بوو بۆ گەلی کورد و کوردستانیانی بەشی باشوور. ساڵی وەدەستھێنانی گەورەترین دەستکەوت بوو. جاڕدانی گەورەترین بەڵێی ئازادیی بوو. مەزنترین -نا- بوو، بەڕووی داگیرکەردا. لەو ساڵەدا، گەلی کورد لە بەشی باشوور، یەکدەست و یەکھێز و یەک ئارمانج بەرامبەر بە بەعسی فاشیست و داگیرکەر ھاتەدەست و لە نیشتمان وەدەرینا.
ڕاپەڕین مەزنترین دەستکەوتی نەتەوەیی بوو، بۆ ئەو قۆناغە، کە تێیدا کورد توانی لە سێبەریدا خۆبەڕێوەبەریی و سەرخۆبوون بەدەستبێنێ. لە ٥ی ئازاری ١٩٩١، ڕاپەڕین دژ بە حکوومەتی عێراقی و بەعسی داگیرکەر و فاشیست لە شاری ڕانیە دەستی پێکرد و لە ٢١ی ئازار، بە ڕاپەڕینی شاری کەرکووک کۆتاییی پێھات. ڕۆژمێری ڕاپەڕین
- -٥ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری ڕانیە
- -٦ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی (بازیان، چوارقوڕنە و دەشتی پشدەر)
- -٧ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری سلێمانی
- -٨ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی (چەمچەماڵ، ھەڵەبجە، عەربەت، زەڕایەن، سمود، نەسر و پیرەمەگرون)
- -٩ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی (کۆیە، شەقڵاوە و کفری)
- -١٠ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی (مەسیف، ھەریر، باتاس، خەلیفان، ڕەواندز، سۆران، چۆمان، حاجی ئۆمەران، مێرگەسۆر، ئاغجەلەر، قەرەھەنجیر و تەقتەق)
- -١١ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری ھەولێر
- -١٢ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی (مەخموور، جەلەولا، خانەقین، ئاکرێ و شێخان)
- -١٣ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی (زاخۆ، پردێ، کۆڵەجۆ و جەبارە)
- -١٤ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری دھۆک
- -٢١ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەڕینی شاری کەرکووک.
ڕۆڵی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لە ڕاپەڕیندا
[دەستکاری]لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩١ یەکێتییەکەمان وێڕای لایەن و ڕێکخراوەکانی تر، مەزەندەی تەقینەوەیەکی گەورەی جەماوەری کرد دژی دام و دەزگا داپڵۆسێنەر و سەرکوتکەرەکانی ڕژێم و بە دەرھاویشتەیەکی بەجێی سەرجەم بارو دۆخەکەی دادەنا. ھەر بۆیە لیژنەی ڕاپەڕاندنی (یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان) سێیەم کۆبوونەوەی سازدا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارو دۆخەکە و خوێندنەوەی واقیعەکە و ئەگەری ڕووداو و گۆڕانکاری و داڕشتنی بەرنامە و پلان بۆ ھەر ڕووداو و گۆڕانکارییەک کە لە بارو دۆخەکە ڕوو بدەن و نەخشەی ھاتنەوە ناو وڵات و لە کاتی پێویستیش بۆ ناو شارەکانیش. ١
بۆ ئەو مەبەستە لە کۆبوونەوە لیژنەی ڕاپەڕاندندا، میحوەر بۆ کاری ھەڤاڵانی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکرات دادەنرێت، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ناوی نھێنیی بۆ کاتی پێوەندیکردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
ھەڤاڵان (ڕێبوار یەڵدا) بەناوی نھێنی (کۆڕەک) و (ڕەفعەت سەعید) بەناوی نھێنی (ئاوارە) و (کوردستان پیرداود) بەناوی نھێنیی (شیراز) لە مەرکەز دەمێننەوە، کە ناوی نھێنیی ناوەند (١٠٠) بووە.
میحوەرەکانیش بەم شێوەیە دابەشکرابوون:
- میحوەری ھەولێر، بەناوی نھێنیی (٢٤٢ە)، بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ (عەبدوڵا خەلیل/ کێوەڕەش) و (عادل عەلی/ ھەورامان).
- میحوەری سلێمانی، بەناوی نھێنیی (٤٤٤س) و بەسەرپەرشتی ھەڤاڵان (حاجی عەبدوڕەحمان/ ژیاون) و (فریاد شەفیع/ جووتیار).
- میحوەری دھۆک، بەناوی نھێنیی (١٧١ د) بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ (ئیحسان عەبدوڵا/ مەتین).
- میحوەری کەرکووک، بەناوی نھێنیی (٣٧٣ک)، بەسەرپەرشتی ھەڤاڵان (ئیبراھیم مستەفا/ خاڵحاڵان) و (دژوار فائق/دیلمان). ٢
دوای ئەوەی بڵێسەی ڕاپەڕین سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەگرێتەوە و پێشمەرگە و جەماوەر یەکدەست دێنە مەیدان، ھەڤاڵانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان ھاوشان لەگەڵ پێشمەرگە بەھانای خەڵکی ڕاپەڕیو دەھاتن. یەکێتییەکە ھەر لەگەڵ گەیشتنیان بە شار و شارۆچکەکان وەخۆ دەرکەوتن لە ڕێکخستنی قوتابیان و لاوان و بڵاوکردنەوەی ئارک و دروشم و چاپەمەنییەکان و دانانی بارەگای سکرتارییەت و گواستنەوەی بۆ قووڵایی کوردستان.
دەتوانین ڕۆڵی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ڕاپەڕینی ئازادی کوردستاندا لەچەند خاڵێکدا پوخت بکەینەوە:
- بەشداریکردنی یەکێتییەکە وەکوو توێژی قوتابییان و لاوان و ھەمەڕەنگتربوونی ڕاپەڕینەکە.
- بەپیل وەچوونی جەماوەریی ڕاپەڕیو ھاوشانی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە.
- کارکردنی بە بەرنامە لەڕێگەی ھەر چوار میحوەرەکەی یەکێتییەکە، بۆ ھاندان و پاڵپشتی جەماوەریی ڕاپەڕیو.
- ھاتنەوە ناوەوەی وڵات و شار و قووڵایی شارە ئازادکراوەکان و پێداگری و دانانی بارەگا.
یەکەم بارەگای مەکتەبی سکرتارییەت
لەگەڵ ڕاپەڕین و وەدەرنانی حکوومەتی عێراقی داگیرکەر، بۆ یەکەم جار بارەگای مەکتەبی سکرتارییەت، لە ھاوینەھەواری پیرمام دانرا و ھەر لەگەڵ دانانی یەکەم پێشەنگەی پۆستەر و نیگارکێشانی کردەوە.
دوای ئازادکردنی شاری کەرکووکیش لە ٢١ی ئازاری ١٩٩١ بارەگای مەکتەبی سکرتارییەت گوێزرایەوە شاری ھەولێر و تا ئێستاش ماوەتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ڕۆڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، نووسینی: پێشەوا ئیبراھیم، گۆڤاری خەباتی قوتاب