ڕۆکێت
| ڕۆکێت | |
|---|---|
| لقی | flying machine، disposable product، پێڕاگوێز |
| بەشێکە لە | پاڵنەری مەکۆی بۆشایی |
| بەکارھێنان | propulsion |
| نموونە | مووشەک ھەڵگر |
| EntitySchema for this class | Entity schema not supported yet (E333) |

ڕۆکێت (لە وشەی ئیتاڵیی rocchetto وەرگیراوە و بەھۆی شێوەکەیەوە بەو ناوە ناونراوە)[١] پێڕاگوێزێکی بفڕی درێژکۆڵەیە کە بە بەکارھێنانی بزوێنەری ڕۆکێت ھەشتاو دەدا. لە کاتی ھەشتاودان دا، ھەوای دەوروبەر بە کار ناھێنێ. بزوێنەری ڕۆکێت پاڵنەر بەرھەم دەھێنێت لە ڕێگەی پەرچەکردار بۆ ئەو گازەی کە بە خێرایییەکی بەرز فڕێ دەدرێتە دەرەوە.[٢] بە پێچەوانەی بزوێنەرە جێتەکان، ڕۆکێتەکان بە تەواوی بەو سووتەمەنییەی کە ھەڵیان گرتووە کار دەکەن، بەبێ پێویستی بە ئۆکسجینی ھەوا؛ لەبەر ئەوە ڕۆکێت دەتوانێت لە بۆشاییی واڵایییدا بفڕێت، لە ڕاستیدا بزوێنەرە ڕۆکێتییەکان لە دەرەوەی تەوشک بە کارایییەکی زیاتر کار دەکەن.
ڕۆکێتە فرەقۆناغەکان توانای بەدەستھێنانی خێراییی ڕزگاربوونیان لە زەوی ھەیە و لەبەر ئەوە دەتوانن بگەنە بەرزترین ئاستی بەرزاییی بێسنوور. لە بەراورد لەگەڵ بزوێنەرە ھەواگۆڕەکان، ڕۆکێتەکان کێشیان سووکە و بەھێزن و توانای دروستکردنی تاودانی گەورەیان ھەیە. بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕینیان، ڕۆکێتەکان ڕەنگە تەوژم، باڵەکان، بزوێنەری پەرچەکرداری یاریدەدەر، پاڵنەری گیمبڵکراو، چەرخەکانی تەوژم، لادانی لێشاوی گازەکان، لێشاوی سووتەمەنی، و خولانەوە بەکاربھێنن، یان تەنیا لە ڕێڕەوێکی بالیستیدا لەژێر کاریگەریی کێشکردندا بفڕن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Bernhard، Jim (٢٠٠٧). Porcupine, Picayune, & Post: How Newspapers Get Their Names. University of Missouri Press. لاپەڕە ١٢٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٦٢-٦٦٠١-٩. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Sutton، George P.؛ Biblarz، Oscar (٢٠٠١). Rocket Propulsion Elements. John Wiley & Sons. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧١-٣٢٦٤٢-٧. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.