بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆکی فیلمێکی درامای وەرزشی سەربەخۆی ئەمریکییە لە [١] لە دەرهێنانی جۆن جی ئەڤیلدسن و لەلایەن سیلڤێستەر ستاڵۆنەوە نووسراوە و ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. یەکەم قۆناغە لە زنجیرەی ڕۆکی و هەروەها تالیا شایر و بێرت یۆنگ و کارل وێزەرز و بێرگێس مێردیس ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن . لە فیلمەکەدا، ڕۆکی بالبۆا (ستالۆن)، پیاوێکی هەژاری یاریزانی مستانی و کۆکەرەوەی قەرزەکانی قەرزدەرێکە لە فیلادلفیا ، هەلێک بەدەستدۆهێنێت بۆ پاڵەوانێتی مستانی کێشگرانی دەهێنێت کە لەلایەن ئەپۆلۆ کرید (وێزەرز)ەوە بەڕێوەدەبرێت.

ڕۆکی دەستی پێکرد بە پەرە لە مانگی ئازاری ١٩٧٥، دوای ئەوەی ستاڵۆن سیناریۆوەکەی بە سێ ڕۆژ نووسی. کەوتە دۆخێکی بەرھەمھێنانی ئاڵۆز دوای ئەوەی ستاڵۆن فیلمەکەی ڕەتکردەوە ئەگەر خۆی ڕۆڵە سەرەکییەکە نەبێت؛ لە کۆتاییدا یونایتد ئارتیستس ڕازی بوون بۆ ھێشتنی ستاڵۆن لە ڕۆڵە سەرەکییەکە دوای ئەوەی گرێبەستێکی شەش ملیۆن دۆلاریی ڕەتکردەوە بۆ فرۆشتنی مافی فیلمەکە. فۆتۆگرافی سەرەکی لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٧٦ دەستی پێکرد، تۆمارکردنی فیلمەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە فیلادلفیا بەڕێوەچوو؛ چەندین شوێن کە لە فیلمەکەدا تۆمارکران، وەکو هەنگاوی ڕۆکی, ئێستا بە شوێنەواری کولتووری دادەنرێن. [٢] بە بودجەیەکی بەرهەمهێنانی مەزەندەکراو، کە لە خوار ١.١ ملیۆن دۆلار بوو، ڕۆکی تەوری ھەژاریی بۆ دەوڵەمەندیی و خەونی ئەمریکی لە دراما وەرزشییەکان بەناوبانگ کرد کە پێش فیلمەکەش بوونیان ھەبوو.

سیلڤێستەر ستالۆن لە ساڵی ١٩٧٧
  • سیلڤێستەر ستاڵۆن وەک ڕۆبەرت "ڕۆکی" بالبۆا
  • تالیا شایر وەک ئەدریانا "ئادریان" پێنینۆ
  • بێرت یۆنگ وەک پاولی پێنینۆ
  • کارل وێزەرز وەک ئەپۆلۆ کرید
  • بێرگێس مێردیس وەک مایکل "میکی" گۆڵدمیل
  • تایەر دەیڤد وەک جۆرج "مایڵز" جێرگنس
  • جۆ سپینێل وەک تۆنی گازۆ
  • جیمی گامبینا وەک مایک
  • تۆنی بێرتۆن وەک تۆنی "دوک" ئێڤەرز
  • پێدرۆ لۆڤێل وەک سپایدەر ڕیکۆ
  • ستان شاو وەک "بیگ دیپەر" براون
  • جۆدی لێتیزیا وەک ماری
  • فرانک ستاڵۆن وەک گۆرانیبێژی ستریتکۆرنەر
  • جۆ فرازیەر وەک خۆی


ڕۆمانسازی

[دەستکاری]

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، ڕۆمانێک ساغکرا لەبارەی فیلمەکە لەلایەن ڕۆسەلین درێکسلەر لەژێر ناوی جولیا سۆڕێڵ، و بڵاوکرا لەلایەن بالانتین بوکس. [٣] [٤]

پارۆدییەکان

[دەستکاری]

ڕۆکی بەدرێژایی ساڵان زۆر پارۆدی کراوە، تەنانەت لە ساڵی ١٩٨٨دا فیلمێکی درێژی لاساییکردنی لەسەر کرا بەناوی ڕیکی ١. لە ساڵی ١٩٨٨، دەرھێنەری فینلەندی ئاکی کاوریسماکی لاساییکردنێکی ٨- خولەکی دروست کرد لەسەر فیلمی Rocky IV بەناوی Rocky VI.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Film History of the 1970s». www.filmsite.org.
  2. «Watch Turner Classic Movies on TCM.com». TCM database. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. Rocky (Book, 1976). WorldCat.org. OCLC ٢٨٥١٧٤٨.
  4. Sorel، Julia (١٩٧٦). Rocky. Ballantine Books. ژپنک ٠-٣٤٥-٢٥٣٢١-٣.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]