ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هۆڵیوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود
Once upon a time in hollywood.jpg
پۆستەری سەرەتا
دەرھێنەرکوێنتن تارانتینۆ
بەرھەمھێنەر
  • کوێنتین تارانتینۆ
  • دەیڤد ھێیمان
  • شانن مکنتۆش
نووسەرکوێنتین تارانتینۆ
ئەکتەران
وێنەگری سینەماییڕۆبەرت ڕیچاردسن
مۆنتاژفرێد ڕاسکین
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
کۆڵۆمبیا پیکجەرز
بڵاوکردنەوەسۆنی پیکجەرز
دەرچوون
  • ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-21) (کان)
  • ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-26) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٦٥ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٠٠ میلیۆن دۆلار

ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود فیلمێکی ٢٠١٩ی لە درامی و کۆمیدیای ڕەشە، لە دەرھێنان و نووسینی کوێنتن تارانتینۆ. فیلمەکە بەرھەمی کۆڵۆمبیا پیکچەرز و ھێیدێی فیلمزە، بەرھەمێکی نێودەوڵەتی ھاوبەشە لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی بەڕیتانیا. فیلمەکە لەنواندنی ئاکتەران لیۆناردۆ دیکاپریۆ، براد پیت، ماڕگۆ ڕۆبی. کێڕت ڕەسڵ، تیمۆتی ئۆلیفانت، داکۆتا فانینگ، لوک پێری، ماڕگرێت کواڵی و ئاڵ پەچینۆیە. چیڕۆکی فیلمەکە باس لە ساڵی ١٩٦٩ی لۆس ئەنجلیس دەکات کە تێیدا ئاکتەرێکی بە تەمەنی دراماکانی تەلەڤیزیۆن لەگەڵ ستەنتەکەی ھەوڵی گەیشتن بە ناوبانگ دەدەن لە بواری فیلمسازیدا. فیلمەکە خاوەن کاستێکی پڕ ئەستێرەیە کە تێیدا ھەر یەکەو خاوەن چیڕۆکێکی خۆیەتی و ھەمووشیان بە جۆرێک سوپاسگوزاری سەردەمە زێڕینەکەی ھۆڵیوود دەکەن.[١]

فیلمەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا ڕاگەیاندراو، دەبێتە یەکەم فیلمی دەرھێنەر تارانتینۆ کەوا لەگەڵ ھارڤی واینستیندا ھاوبەش نەبێت، دوابەدوای ئەوەی کە واینستین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خرابووە پاڵ. سۆنی پیکچەرز توانی مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە وەرگرێت، دوای ئەوەی بە زۆربەی مەرجەکانی تارانتینۆ ڕازی بوون.

فیلمەکە لە فیستیڤاڵی فیلمی کاندا، بۆ یەکەمجار نمایش کرا لە ٢١ی مایسی ٢٠١٩، و بڕیارە لە ٢٦ی تەمووزی ٢٠١٩ لە ئەمریکا بکەوێتە سینەماکانەوە. فیلمەکە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە کەوا فیلمەکەیان بە نامەی خۆشەویستی تارانتینۆ بۆ ھۆڵیوودی شەستەکان وەسفکرد و ستایشی نواندنی ئاکتەرانیان کرد، ھەرچەندە بەشێک لە ڕەخنەگران لەبارەی کۆتایی فیلمەکەوە ڕای دژ بەیەکیان ھەبوو.[٢][٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Once Upon a Time In... Hollywood Movie Synopsis | Official Website | Sony Pictures". Once Upon a Time In... Hollywood. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە March 22, 2019. لە ڕێکەوتی March 22, 2019 ھێنراوە. 
  2. ^ Beresford، Trilby؛ Kilkenny، Katie (May 21, 2019). "'Once Upon a Time in Hollywood': What the Critics Are Saying". The Hollywood Reporter. لە ڕێکەوتی May 21, 2019 ھێنراوە. 
  3. ^ Gleiberman، Owen؛ Debruge، Peter (May 25, 2019). "The 10 Best Movies of Cannes 2019". Variety. لە ڕێکەوتی May 28, 2019 ھێنراوە. 

سەرچاوەکان[دەستکاری]