ڕۆژی جیھانی ئاو
ڕواڵەت
ڕۆژی جیھانی ئاو، ڕۆژێکە ساڵانە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئازاردا ئەم ڕۆژە یاد دەکاتەوە، لەسەرتاسەری جیھان کاروچالاکی ئەنجام دەدرێت بەم بۆنەیەوە ھەموو ساڵێک ناونیشانیک یان درووشمیک و لۆگۆیەک بۆ بۆنەکە دادەنرێت. سەرەتای ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ کاتێک نەتەوە یەککرتووەکان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا لەسەر ژینگە و گەشەپێدان لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەرازیل، لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٢ بڕیاریان دا کە ڕۆژی ٢٢ ی ئازاری ھەموو ساڵیک ئەو یادە بکرێتەوە، لە ساڵی ١٩٩٣ دەست کرا بە یادکردنەوە کە ئەو کاتە ھانی خەڵکیان دەدا کە زۆر بەلۆعە بەرنەدەنەوە و پارێزگاری لە بەکارھێنانی ئاوی پاک بکەن.[١][٢]
بابەتی ساڵانە
[دەستکاری]پێش ساڵی ٢٠٢٦
[دەستکاری]- ١٩٩٤: گرنگیدان بە سەرچاوە ئاوییەکانمان کاری ھەمووانە
- ١٩٩٥: ژن و ئاو
- ١٩٩٦: ئاو بۆ شارە تینووەکان
- ١٩٩٧: ئاوی جیھان: بەسە؟
- ١٩٩٨: ئاوی ژێر زەوی، سەرچاوەی نەبینراو
- ١٩٩٩: ھەمووان لە خوارەوەی ڕووبارەکە دەژین
- ٢٠٠٠: ئاو بۆ سەدەی بیست و یەکەم
- ٢٠٠١: ئاو بۆ تەندروستی
- ٢٠٠٢: ئاو بۆ گەشەپێدان
- ٢٠٠٣: ئاو بۆ داھاتوو
- ٢٠٠٤: ئاو و کارەساتەکان
- ٢٠٠٥: دەیەی (٢٠٠٥–٢٠١٥) ئاو بۆ ژیان
- ٢٠٠٦: ئاو و کولتوور
- ٢٠٠٧: ڕووبەڕووبوونەوەی کەمی ئاو
- ٢٠٠٨: پاکوخاوێنی
- ٢٠٠٩: ئاوە نێودەوڵەتییەکان
- ٢٠١٠: ئاوی پاک بۆ جیھانێکی تەندروست
- ٢٠١١: ئاو بۆ شارەکان
- ٢٠١٢: ئاسایشی ئاو و خۆراک
- ٢٠١٣: ساڵی ھاوکاری نێودەوڵەتی
- ٢٠١٤: ئاو و وزە
- ٢٠١٥: ئاو و گەشەپێدانی بەردەوام
- ٢٠١٦: ئاوی باشتر، کاری باشتر
- ٢٠١٧: بۆچی ئاو بەفیڕۆ بدەین؟
- ٢٠١٨: سروشت بۆ ئاو
- ٢٠١٩: نەھێشتنی کەس لەدوای خۆی
- ٢٠٢٠: ئاو و گۆڕانی کەشوھەوا
- ٢٠٢١: بەھادان بە ئاو
- ٢٠٢٢: ئاوی ژێر زەوی - کردنی نەبینرا بە بینراو
- ٢٠٢٣: خێراکردنی گۆڕانکاری
- ٢٠٢٤: ئاو بۆ خۆشگوزەرانی و ئاشتی
- ٢٠٢٥: پاراستنی سەھۆڵبەندان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕۆژی جیھانی ئاو تێدایە.
- ^ Nations، United. «World Water Day». United Nations (بە ئینگلیزی).
- ^ «UN-Water | Coordinating the UN's work on water and sanitation». UN-Water (بە ئینگلیزی).