ڕۆژی جیھانیی کۆبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژی جیھانیی کۆبانی (بە ئینگلیزی: World Kobane Day) ڕۆژی ١ی تشرینی دووەم (١ی نۆڤامبەر)ی ھەرساڵە کە بۆ ڕێزگرتن لە بەرخۆدانی گەلی کورد لە کۆبانی لە بەرامبەر داگیرکاریی داعش و بۆ مەبەستی پشتگیریکردن لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوبانی و ھەوڵ و تێکووشانی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە بەرامبەر داگیرکاران دابین کراوە. ڕۆژی جیھانیی کۆبانی ھیمایەک لە ئیرادەی گەلی کورد لە بەرامبەر تیرۆریزمی داعشە و وەکوو ڕۆژێکی جیھانی لە ھەموو جیھان ناسراوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ ھاوکات لەگەڵ گەمارۆی کۆبانی لەلایەن داعش کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان لە دانیشتنێک لە پەرلەمانی ئەورووپادا بڕیار دا کە ڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی ھەر ساڵە بە ناوی ڕۆژی جیھانیی کۆبانی بەرز ڕابگیردرێت و پەرلەمانی ئەورووپاش ئەم بڕیاری کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستانی پەسەند کرد.[١]

ھەرساڵە کوردەکان، ھێزە ئازادیخوازان، دۆستدارانی تێکووشانی خەڵکی کوردستان، سۆسیالیستەکان و دژبەرانی تیرۆریزم و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانێک وەکوو داعش بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکان و خۆپیشاندان ناڕەزایی خۆیان لە تیرۆریزم و داگیرکاریی حکۆمەتەکان لەسەر خاکی کۆبانی و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا دەردەبڕن و پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی کورد لە کۆبانی و ڕۆژاوای کوردستان نیشان دەدەن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]