بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە
جۆردنیایی
ڕێکەوتسێیەمین پێنجشەممە لە تشرینی دووەم
٢٠٢٤ ڕێکەوتتشرینی دووەم ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
٢٠٢٥ ڕێکەوتتشرینی دووەم ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
2026 ڕێکەوتتشرینی دووەم ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.

ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە ڕۆژێکی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن یوونێسکۆوە ڕاگەیەندراوە و ھەموو ساڵان لە سێیەمین پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت. بۆ یەکەمجار لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ ئاھەنگی بۆی گێڕدرا. ئەو ڕۆژە بۆ یەکەمجار لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ ئایەنگی بۆ گێڕدرا.

یوونێسکۆ بە بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە لە سێیەمین پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەمی ھەموو ساڵێکدا، ھێما بۆ بەھای ھەمیشەییی فەلسەفە بۆ گەشەپێدانی بیری مرۆڤ، بۆ ھەر کولتوورێک و بۆ ھەر تاکێک دەکات. یوونێسکۆ ھەمیشە پەیوەندییەکی نزیکی بە فەلسەفەوە ھەبووە، نەک فەلسەفەی گریمانەکی یان نۆرماتیڤ، بەڵکو پرسیارکردنێکی ڕەخنەگرانە کە وای لێدەکات لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا واتا بە ژیان و کردار ببەخشێت. کۆنفرانسی گشتیی یوونێسکۆ لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ دامەزراندنی ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە، تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم دیسیپلینە بەتایبەت بۆ گەنجان و جەختی لەوە کردەوە کە "فەلسەفە دیسیپلینێکی ھاندەری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و سەربەخۆیە و توانای ئەوەی ھەیە کە بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە جیھان و بەرەوپێشبردنی لێبوردەیی و ئاشتی کار بکات". کۆنفرانسی گشتیی یوونێسکۆ لەوە دڵنیا بوو کە "بەدامەزراوەییکردنی ڕۆژی فەلسەفە لە یوونێسکۆدا وەک 'ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە' دەتوانێت یارمەتیدەری دانپێدانان بە فەلسەفە و بە تایبەتی فێرکردنی فەلسەفە لە جیھاندا ببێت و پاڵنەرێکی بەھێزی پێدەبەخشێت".

ئەمەش ببینە

[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]