بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژی جیھانیی شەتڕەنج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی جیھانیی شەتڕەنج
ڕۆژی جیھانیی شەتڕەنج
دەگێڕدرێ لەلایەنچەندەھا وڵات
ڕێکەوت٢٠ی تەممووز
پەیوەند بەفیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنج، شەتڕەنج

ڕۆژی جیھانیی شەترەنج ساڵانە لە ٢٠ی تەممووزدا بەڕێوەدەچێت، کە ئەو ڕۆژەیە کە فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنج (FIDE) دامەزرا لە ساڵی ١٩٢٤.

ڕۆژی جیھانی شەترەنج ھەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە؛ ھۆکاری پشت بەڕێوەچوونی بۆ یادکردنەوەی دامەزرانی فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنجە، کە دەستەی بەڕێوەبەریی شەتڕەنجە کە لەسەر ئاستی جیھانی بە فەرمی ناسراوە. بیرۆکەی یادکردنەوەی ڕۆژی جیھانیی شەتڕەنج بۆ یەکەمجار لەلایەن یوونێسکۆو پێشنیارکرا و لە ساڵی ١٩٦٦ەوە یاد دەکرێتەوە[١] دوای ئەوەی لەلایەن فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنجەوە بڕیاری لەسەردرا. لە ساڵی ٢٠١٣دا، ڕۆژی جیھانیی شەتڕەنج لە ١٧٨ وڵاتدا یادکرایەوە بە وتەی کیرسان ئیلیومژینۆڤ، کە سەرۆکی ئەوکاتەی فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنج بوو.[٢]

لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە ئەو ڕۆژەی ناساند.[٣]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Remote Chess Academy - Courses, Lessons and Videos». ٢١ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. «178 стран мира отмечают Международный день шахмат». لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. UN adopts July 20 as World Chess Day، FIDE، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە

بەستەری دەرەکییەکان

[دەستکاری]