بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژی جیھانیی شانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژی جیھانیی شانۆ بۆنەیەکی ناونەتەوەییە کە ھەر ساڵە لە ڕۆژی ٢٧ی ئازار بەرز ڕادەگیردرێت. ئەم ڕۆژە لە ساڵی ١٩٦١ لە لایەن دامەزراوەی ناونەتەوەیی شانۆ دابین کراوە.[١]

لە کوردستان

[دەستکاری]

ڕۆژی جیھانیی شانۆ ھەر ساڵە لە باشووری کوردستاندا بەر ڕادەگیردرێت. لە پارێزگای سلێمانی ھەموو ساڵآن لە ڕۆژی نەورۆزەوە ھەفتەیەک بە ناوی ھەفتەی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی سلێمانی ناو نراوەتەوە کە لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی شانۆ ھاوکاتە. بەڕیوەبردنی ڕێوڕەسم، نمایش کردنی شانۆ، وتاردانەوە سەبارەت بە شانۆ و کیشەکانی شانۆکاران و ھەروەھا بڵاوکردنی شانۆنامە و پەرتووک سەبارەت بە شانۆ لە چالاکییەکانێکە کە ھەر ساڵە لە ڕؤژی جیھانیی شانۆ لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێت. لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێوڕەسمی ڕۆژی شانۆ لە ڕۆژی ٢٧ی ئازار لە ھۆڵی ڕۆشنبیری لە شارەکانی سلێمانی و کەلار[٢] بەڕێوە چوو و چەندین شانۆ لە ڕۆژانی ٢٧ ھەتا ٣٠ی ئازار نمایشکرا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ڕۆژی جیھانیی شانۆ». دامەزراوەی ناونەتەوەیی شانۆ (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «شانۆگەریی «کام حیزب دەیباتەوە» نمایشکرا». ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  3. ^ «ڕۆژی جیھانی شانۆ لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا». ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)