ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
ژێرسیغار و گوڵی تازە، ھێمای ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانن
دەگێڕدرێ لەلایەندەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێکەوت٣١ی ئایاری ھەموو ساڵێک

ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان (بە ئینگلیزی: World No Tobacco Day‎) یان بە واتایەکی تر ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی تووتن، بەرامبەرە لەگەڵ ٣١ی ئایار؛ کە ھەموو ساڵێک، لە ھەموو دونیا بۆ ڕاکێشانی سەرنج و ھاندان بۆ تەرخی ھەموو چەشنە بەکارھێنانێکی تووتن، داوا لە خەڵک دەکەن لە ماوەی ئەو بیست و چوار کاتژمێرەدا دەست بۆ جگەرە نەبەن. لەم ڕۆژەدا جەخت دەکرێتە سەر کاریگەرییە تەندروستییەکانی تووتن کە لە ساڵدا دەبێتە ھۆی مردنی پتر لە ٦ ملیۆن کەس؛ سەرەڕای ئەوەش نزیک بە ٦٠٠٠٠٠ کەس، ناڕاستەوخۆ و تەنیا بەھۆی ھەڵمژینی دووکەڵی جگەرەی جگەرەکێشەکانەوە دەمرن. ساڵی ١٩٨٧ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ئەم ڕۆژەیان نێودێر کرد؛ ئەم نێودێرکردنە ھەر لە سەرەتاوە ناڕەزایەتیی زۆر دەوڵەت، ڕێکخراوەی تەندرووستی، جگەرەخۆر و بەرھەمھێنەر و پیشەسازی جگەرەی لێ کەوتەوە.

پێشانگا[دەستکاری]

بزووتنەوەی دژ بە جغەرە لە جاکارتا

سەرچاوەکان[دەستکاری]