ڕۆژی بیرەوەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی بیرەوەری
ڕۆژی بیرەوەری
کێلی گۆڕەکان لە گۆڕستانی نەتەوەیی ئارلینگتۆن کە لە ڕۆژی بیرەوەری ساڵی ٢٠٠٨ بە ئاڵای ئەمریکا ڕازاوەتەوە.
ناوی فەرمیڕۆژی بیرەوەری
دەگێڕدرێ لەلایەنویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جۆرنەتەوەیی
ڕێکەوتدوایین دووشەممە لە ئایار
٢٠٢٣ ڕێکەوتئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
٢٠٢٤ ڕێکەوتئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
2025 ڕێکەوتئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە.
بۆنەبۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک کە لەنێو ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان بەخت کردووە.

ڕۆژی بیرەوەری (بە ئینگلیزی: Memorial Day) ناوی یەکێک لە ڕۆژانی پشوودانی فەرمی فیدراڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەم ڕۆژە ئاخرین دووشەممەی مانگی ئایارە. ئەم ڕۆژە بۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک کە لەنێو ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان بەخت کردووە بەڕێوەدەچێت. جاران ئەم ڕۆژە بەناوی ڕۆژی دێکۆراسیۆن (Decoration Day) دەناسرا.[١] لە ڕابردوودا ئەم ڕۆژە تەنیا بۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک بوو کە گیانی خۆیانیان بەخت کردبوو لە شەڕەناوخۆیەکانی ئەمریکادا. لە درێژەی ئەم ڕۆژەدا، خوازیارانی ئەرتەش، گڵکۆی سەربازانی گیانبەختکراو بە ئاڵای ئەمریکا دەڕازێننەوە. لەڕۆژی بیرەوەری، ئاڵاکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ئەم وڵاتە تاکوو نێوەڕۆ بەشێوەی نیوەبەرزکراو، ھەڵدەدرێنەوە و دواتر، ھەتا کۆتایی ئەو ڕۆژە، بەشێوەی ئاسایی دەیانگەڕێننەوە. ئەم ڕۆژە ھاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی پشوودانی ھاوین.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Memorial Day History". Archived from the original on 1ی Novemberی 2018. Retrieved 25ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "ڕۆژی بیرەوەری لە ئەمریکا". Archived from the original on 6ی Marchی 2016. Retrieved 25ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)