ڕۆژگیرانی تالیس

خۆرگیرانی تالیس یان ڕۆژگیرانی تالیس ڕۆژگیرانێک بوو لە سەرەتای سەدەی شەشەمی پێش زایین کە بەپێی مێژوونووسی یۆنانیی کۆن ھیرۆدۆت (کە نزیکەی ١٥٠ ساڵ دواتر لەبارەیەوە نووسیویەتی)، بە وردی لەلایەن فەیلەسووفی یۆنانی تالیسی میلیتۆسەوە پێشبینیی کراوە. ئەگەر گێڕانەوەی ھیرۆدۆت ورد بێت، ئەوا پێشبینیکردنی ئەم ڕۆژگیرانە سەرەتاییترین حاڵەتی تۆمارکراوە کە پێش ڕوودانەکەی زانراوە. وە تاکە ڕۆژگیرانێک کە لەگەڵ شوێن و سەردەم و بارودۆخی بینین کە لە سەردەمی ئێستای پێشکەوتن لێکدراوەتەوە و حیساب کراوە کە لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ڕووداوە مێژوویییەکە بگونجێت، ڕۆژگیرانی ٢٨ی ئایاری ٥٨٥ پێش زایینە.[١][٢][٣]
تالیس چۆن بە وردی دەیتوانی پێشبینیی ڕۆژگیران بکات، تا ئێستا نادیارە و زانایانی مۆدێرن گومانیان ھەیە لە ڕاستیی چیڕۆکەکە.[٤][٥][٦] ھەندێک قسەیان لەسەر بەرواری جیاواز کردووە،[٧] یان بۆ لێکدانەوەکانی تری گێڕانەوەی ھیرۆدۆت.
بە گوێرەی ھیرۆدۆت، گۆڕینی ڕۆژ بۆ شەو وەک نیشانەیەک لێکدەدرایەوە، و شەڕێکی پچڕاند (ھەندێکجار پێی دەوترێت «شەڕی ڕۆژگیران»[٨]) لە شەڕێکی درێژخایەنی نێوان مادەکان و لیدییەکان لە ئەناتۆڵیا (تورکیاى ئێستا). نووسەری ئەمریکی ئیسحاق ئاسیمۆڤ ئەم شەڕەی بە سەرەتاییترین ڕووداوی مێژوویی وەسف کردووە کە مێژووەکەی بە وردی تا ئەو ڕۆژە ناسراوە و پێشبینییەکەی بە «لەدایکبوونی زانست» ناوبردووە.[٩]
گێڕانەوەی کۆن
[دەستکاری]| شەڕی ڕۆژگیران | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
ڕووباری ھالیس، لەسەر سنوورەکانی ماد و لیدیا سەرەتاکانی سەدەی ٦ەمی پێش زایین | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
ھیرۆدۆت دەنووسێت لە ساڵی شەشەمی شەڕەکەدا، لیدییەکان و مادەکان خەریکی شەڕێکی بێبڕیار بوون کە لەناکاودا ڕۆژ بوو بە شەو، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ھەردوولا شەڕەکە ڕابگرن و دانووستان لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی بکەن. ھەروەھا ھیرۆدۆت باس لەوە دەکات کە لەدەستدانی تیشکی ڕۆژ لەلایەن تالیسی میلیتۆسەوە پێشبینی کراوە. بەڵام باسی شوێنی شەڕەکە ناکات. ھەروەھا بەپێی ئەو وەرگێڕانەی خوارەوە، باسی بەرواری ورد یان تەنانەت وەرزی نزیکەییی خۆرگیرانەکە ناکات: تەنھا ساڵ.[١٠]
دواتر لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەلیاتیس بۆ ئەوەی دەستبەرداری ھەڵاتووە پەنابەرەکان بێت، کاتێک کەیخوسرەو پەیامێکی بۆ ئەلیاتیس نارد بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە و دەستبەرداریان بێت، بەڵام ئەلیاتیس ئەمەی ڕەتکردەوە، بەمەش شەڕ لە نێوان لیدییەکان و مادەکاندا سەریھەڵدا و بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بوو، بە سەرکەوتنی جۆراوجۆر. لەم ماوەیەدا ھەردوولا پشکی خۆیان لە سەرکەوتنەکاندا ھەبوو: مادەکان سەرکەوتنی زۆریان بەسەر لیدییەکان بەدەستھێنا، وە بە ھەمان شێوە لیدییەکانیش سەرکەوتنی زۆریان بەسەر مادەکاندا بەدەستھێنا. لە نێو شەڕەکانی دیکەیاندا تەنانەت یەک شەو شەڕکردنیش ھەبووە! بەڵام بەو پێیەی ھاوسەنگییەکە لە بەرژەوەندیی ھیچ کام لەم دوو نەتەوەدا نەبووە، شەڕێکی دیکە لە ساڵی شەشەمدا ڕوویدا، ساڵی شەشەم ھات و شەڕەکە تووندتر بوو و ھەردوولا بە تووندی فشاریان دەخستە سەر یەکتر، ھەر لە کاتێکدا کە شەڕەکە گەرمتر دەبوو، ڕۆژ لەناکاو گۆڕا بۆ شەو. ئەم ڕووداوە پێشتر لەلایەن تالیسەوە پێشبینی کرابوو، کە پێشتر ئایۆنییەکانی لەو بارەیەوە ئاگادار کردبووەوە، کە ھەر ئەو ساڵەی کە دیاریی کردبوو، بەتەواوەتی لە ڕاستیدا ڕوویدا. مادەکان و لیدییەکان کاتێک چاودێریی گۆڕانکاریەکەیان کرد، شەڕەکانیان وەستاند و بە ھەمان شێوە سەرسامی و دڵەڕاوکێیییان ھەبوو، ھەربۆیە ھەردوولا ئاشتییان خواست و دەستیان کرد بە داڕشتنی مەرجەکان بۆ کۆتاییھێنان بە ململانێ و شەڕەکان.
لە چوارچێوەی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتیدا، ئاریەنیسی کچەکەی ئەلیاتس لەگەڵ ئاستیاگی کوڕی کەیخوسرەو ھاوسەرگیریی کرد و ڕووباری ھالیس (ڕووباری قزڵئیرماقی ئێستا) وەک سنووری دوو نەتەوە شەڕکەرەکە دیاریکرا.[٨]
ھەروەھا سەرچاوە کۆنەکانی دیکەی دوای ھیرۆدۆت باس لە مانگگیرانەکە دەکەن. دیۆجینیس لارتیۆس (سەدەی سێیەمی زایینی) دەڵێت کە کزێنۆفانیس کە لە ھەمان سەدەی تالیسدا ژیاوە، سەرسام بووە بەو پێشبینییە، ھەروەھا شایەتحاڵی زیاتری دیمۆکریتس و ھێراکلیتوسی پێش سوقراتی دەدات.[٧] سیسرۆ (سەدەی یەکەمی پێش زایین) باس لەوە دەکات کە تالیس یەکەم مرۆڤ بووە کە بە سەرکەوتوویی پێشبینیی خۆرگیرانی کردووە لە سەردەمی ئاستیاگ کە دوا پادشای ئیمپراتۆریەتیی ماد بوو.[١١] پلینی گەورە (سەدەی یەکەمی زایینی) ھەروەھا باس لەوە دەکات کە تالیس پێشبینیی خۆرگیرانی کردبوو لە سەردەمی ئەلیاتیسی لیدیا.[١٢]
لێکدانەوە مۆدێرنەکان
[دەستکاری]ئەگەر وەسفی ڕووداوەکە لەلایەن ھیرۆدۆتەوە وەک ڕۆژگیران بخوێنرێتەوە، ئەوا بە پشتبەستن بە حیساباتی فەلەکیی مۆدێرن، دەتوانرێت بە مانگگیرانێک لە ٢٨ی ئایاری ٥٨٥ پێش زایین دەستنیشان بکرێت کە بەسەر زەریای ئاتلانتیکدا لە 37°54′N 46°12′W / 37.9°N 46.2°W لە لووتکە بوو، کە ڕێڕەوی ئامبراکە لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا گەیشتە باشووری ڕۆژئاوای ئەناتۆلیا. بۆ شوێنی شەڕەکە، ھەندێک لە زانایان گریمانە دەکەن کە ڕووباری ھالیس بێت، چوونکە لە ناوچەی سنووری نێوان ھەردوو شانشینییەکە بووە، و تەنھا لە پەراوێزی ڕێڕەوی حیسابکراوی ڕۆژگیرانەکەدایە.
بەڵام خوێندنەوەیەکی لەو شێوەیە لەلایەن ھەندێک لە مێژوونووسانی زانستەوە جێی مشتومڕە. لە سەردەمی پێشبینییە گوماناوییەکەی تالیسدا، ھێشتا نەزانرابوو کە ڕۆژگیران بەھۆی ھاتنی مانگ لە نێوان زەوی و خۆرەوە ڕوودەدات، ئەمەش ڕاستییەک کە تا زیاتر لە سەدەیەک دواتر لەلایەن ئەناکساگۆراس یان ئێمپیدۆکلسەوە دۆزرایەوە.[١٣] ئەگەر باسەکە ڕاست بووبێت، پێشنیار کراوە کە تالیس دەبوو کاتی ھەر ڕۆژگیرانێک بە ناسینەوەی نەخشەکان لە خولیی ڕۆژگیرانەکاندا حیساب بکات.[٧] گریمانە کراوە کە ڕەنگە تالیس لە دیاریکردندا خولی سارۆسی بەکارھێنابێت، یان ڕەنگە ھەندێک زانیاری لەسەر فەلەکناسیی بابل ھەبووبێت. بەڵام بابلییەکان زۆر دوور بوون لەوەی بتوانن پێشبینیی بارودۆخی ناوخۆییی ڕۆژگیرانەکان بکەن لەو کاتەدا، ئەمەش وایکردووە ئەم گریمانەیە زۆر دوور بێت.[٥][١٤] لەو کاتەدا، ھیچ خولێکی ناسراو نەبوو کە بتوانرێت بە شێوەیەکی متمانەپێکراو بەکاربھێنرێت بۆ پێشبینیکردنی ڕۆژگیران بۆ شوێنێکی دیاریکراو و، ھەربۆیە، ھەر پێشبینییەکی ورد چووەتە ناو بۆ ھۆی بەخت.[٦][٧]
ھەندێکی تریش گومانیان ھەیە لە وردەکارییەکانی دیکەی چیڕۆکەکە. ڕۆژگیرانەکە کەمێک پێش خۆرئاوابوون لە ھەر شوێنێکی جێی متمانەی شەڕەکەدا ڕووی دەدا و زۆر نائاسایی بوو کە شەڕەکان لەو کاتەی ڕۆژدا ڕوو بدەن. جگە لەوەش، بە پشتبەستن بە پێڕست (لیست)ی پادشاکانی ماد و درێژیی پادشایەتییان کە لە شوێنێکی دیکەدا لەلایەن ھیرۆدۆتەوە باسکراوە، کەیخوسرەو ١٠ ساڵ پێش ڕۆژگیرانەکە مردووە.[١٥][١٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ This date is based on the proleptic Julian calendar, which does not include a "year zero"; astronomically the year is -584.
- ↑ «Wayback Machine». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Stephenson، F. Richard؛ Fatoohi، Louay J. (١٩٩٧). «Thales's Prediction of a Solar Eclipse». Journal for the History of Astronomy. ٢٨ (4): ٢٧٩. Bibcode:١٩٩٧JHA....٢٨..٢٧٩S. doi:١٠.١١٧٧/٠٠٢١٨٢٨٦٩٧٠٢٨٠٠٤٠١. S2CID ١١٨٣٤٥٨٥٢.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Martin, Thomas-Henri (١٨٦٤). «Sur quelques prédictions d'éclipses mentionnées par des auteurs anciens». Revue Archéologique. ix: ١٧٠–١٩٩. JSTOR ٤١٧٣٤٣٦٨.
- 1 2 Neugebauer، Otto (١٩٦٩). The Exact Sciences in Antiquity. Dover Publications. لاپەڕە ١٤٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٨٦٢-٢٣٣٢-٢. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Neugebauer69» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 Querejeta, M. (٢٠١١). «On the Eclipse of Thales, Cycles and Probabilities». Culture and Cosmos. ١٥: ٥–١٦. arXiv:١٣٠٧.٢٠٩٥. Bibcode:٢٠١٣arXiv١٣٠٧.٢٠٩٥Q. doi:١٠.٤٦٤٧٢/CC.٠١١٥.٠٢٠٣.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی); نرخی|arxiv=بپشکنە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Querejeta11» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 3 4 Panchenko, D. (٢٠٠٤). «Thales's Prediction of a Solar Eclipse». Journal for the History of Astronomy. ٢٥ (4): ٢٧٥–. Bibcode:١٩٩٤JHA....٢٥..٢٧٥P. doi:١٠.١١٧٧/٠٠٢١٨٢٨٦٩٤٠٢٥٠٠٤٠٢. S2CID ١١٨٣٢٩٢٨٢.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «panchenko» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 Leloux، Kevin (٢٠١٦). «The Battle of the Eclipse (May 28, 585 BC): A Discussion of the Lydo-Median treaty and the Halys border». Polemos. ١٩: ٣١–٥٤, in particular ٣٧–٣٩, ٤٩. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Leloux» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ "Happy Birthday to Science", by Tom Mandel, at the Chicago Sun-Times (archived at HighBeam Research); published 28 May 1990; retrieved 11 April 2014
- ↑ Herodotus: Histories 1,74,2 (online)
- ↑ Cicero: De divinatione 1,49 (online)
- ↑ Pliny the Elder: Naturalis historia 2,9 (53) (online)
- ↑ Westfall، John؛ Sheehan، William (٢٠١٤). Celestial Shadows: Eclipses, Transits, and Occultations. Springer. لاپەڕە ١٠٩. ژپنک ٩٧٨-١-٤٩٣٩-١٥٣٥-٤.
- ↑ Frost، Natasha (٨ی ئابی ٢٠١٧). «Was the First Eclipse Prediction an Act of Genius, a Brilliant Mistake, or Dumb Luck?». Atlas Obscura (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Mosshammer، Alden A. (١٩٨١). «Thales' Eclipse». Transactions of the American Philological Association. ١١١: ١٤٥–١٥٥. doi:١٠.٢٣٠٧/٢٨٤١٢٥. JSTOR ٢٨٤١٢٥.
- ↑ Otta Wenskus: Die angebliche Vorhersage einer Sonnenfinsternis durch Thales von Milet. Warum sich diese Legende so hartnäckig hält und warum es wichtig ist, ihr nicht zu glauben. 19 January 2019 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. In: Hermes. vol. 144, no. 1, 2016, pp. 2–17 (German).
خوێندنەوەی زیاتر
[دەستکاری]- Airy، G. B. (١٨٥٣). «On the Eclipses of Agathocles, Thales, and Xerxes». Philosophical Transactions of the Royal Society of London. ١٤٣: ١٧٩–٢٠٠. JSTOR ١٠٨٥٦١.
- Herodotus, The Histories, translated by Robin Waterfield, (1998). New York: Oxford University Press. ISBN 0-19-282425-2ISBN 0-19-282425-2