بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژووی ڕەمەزان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موسڵمانان دوای بەڕۆژووبوون ژەمی ئیفتاریان لە مزگەوتی گەورەی تایپە لە قەزای داعان لە تایپەی تایوان دەخۆن.

بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان ھەموو ساڵێک ئەو ڕۆژووەیە لەسەر موسڵمانان واجبە بە کۆدەنگی.[١] بە دوورکەوتنەوە لەو شتانەی کە ڕۆژوو دەشکێنن لە خۆرھەڵاتنەوە تا خۆراوابوون و یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئیسلام، و یەکێکە لە خۆشەویستترین کارەکان لەلای خودا. بەپێی فەرموودەی پیرۆز واتە: بەندەکەم بە ھیچ شتێکی خۆشەویستترەوە لێم نزیک نابێتەوە لەوەی کە فەرمانم پێکردووە وەک ئەوەی بەڕۆژوو لێم نزیکدەبێتەوە، چونکە جێبەجێکردنی ئەرکە فەرزەکان خۆشەویستترین کارە لەلای خودای گەورە. لە ساڵی دووەمی کۆچی پێغەمبەردا واجب بوو بەھوتی دەڵێت: “لە ساڵی دووەمی کۆچی ڕۆژوو واجب کرا، بە ئیجماع، بۆیە پێغەمبەر نۆ ڕەمەزان بەڕۆژوو بوو. سەرچاوەی واجبی ڕۆژوو لە قورئاندا:﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ۝١٨٣ أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ ۝١٨٤ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ۝١٨٥ [بەقەرە:١٨٣–١٨٥] (کوردی: ١٨٣- ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست كراوه هەر وەكو لەسەر گەلانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزكاری بكەن.  ١٨٤- چەند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕەمەزانە) خۆ ئەگەر كەسێك له ئێوه نەخۆش بوو یان له سەفەردا بوو با به ئەندازەی ئەو ڕۆژانەی بۆی نەگیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێتەوەو ئەوانەش كه به زەحمەت دەتوانن بەڕۆژوو بن (وەكو پیرەمێردو نەخۆشه بەردەوامەكان) ئەوه با ژەمێك خواردن ببەخشن به هەژارێك، ئەوەی زیاتر ببەخشێت ئەوه باشتره بۆی، بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن چاكترەو پاداشتی زۆرتره ئەگەر بزانن و (بتوانن).  ١٨٥- مانگی ڕەمەزان (ئەو مانگەیە) كه قورئانی تیادا هاتۆته خوارەوە، لەكاتێكدا ئەم قورئانه ڕێنموویی بەخشه به خەڵكی و بەڵگەی زۆری تیادایە، له ڕێنموویی و جیاكردنەوەی ڕاست و ناڕاست و حەق و ناحەق، جا كەسێك له ئێوه مانگی ڕەمەزانی بینی (یان هەواڵی بینینی پێدرا)، دەبا ئەو مانگه بەڕۆژوو بێت، ئەوەش كه نەخۆش بێت یان له سەفەردا بێت با لەڕۆژانی تردا بەو ئەندازه بیگرێتەوە، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه دەوێت و نایەوێت (پەرستن و فەرزەكانتان) لەسەر قورس و گران بكات و بۆ ئەوەی ئەو ماوه دیاریكراوه تەواو بكەن و خوا بەگەوره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكەن لەسەر ئەوەی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جەژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، بەجێهێنانی ئەم فەرمانه خواییەیە).)[٢][٣]

ھەروەھا سەیری بکە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «المبحث الأول: حکمُ صَومِ شَھرِ رمضانَ». dorar.net (بە عەرەبی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ^ کشف القناع، مقدمة کتاب الصیام، الجزء الثانی، ص: (300).
  3. ^ «387 من: (باب وجوب صوم رمضان وبَیان فضل الصیام وما یتعلق بە)». binbaz.org.sa (بە عەرەبی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.