بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆحباوەڕی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆحباوەڕی (spiritualism) یا واقیعباوەڕیی ڕۆحی (spiritual realism) ئەو ھەڵوێستەیە کە دەڵێ واقیعێکی ناماددی ھەیە کە ھەستەکان پێی نازانن و دەرکی پێ ناکەن.[١] ئەمە بڕوای گەلێک قوتابخانەی فکری و فەلسەفیی جۆربەجۆرە. لەوانەوە بگرە کە دەڵێن خوایەک ھەیە و گیان نەمرە، تا دەگاتە ئەوانە کە دەڵێن کاروباری جیھان لە لایەن ئەقڵێک یا ھێزێکی گەردوونییەوە بەڕێوە دەچێ و، ھەرگیز بەر دەستی ڕاڤە و لێکدانەوە ماددییەکان ناکەوێ.[١]

بەگشتی، ھەر ھەڵوێستێکی فەلسەفی مادام کە تێیدا واقیعێک ئەولاتر لە ماددە ڕێپێدراو بێ، لەگەڵ ڕۆحباوەڕیدا سازگارە. جا فەرق ناکا دوالیزم بێ یا مۆنیزم، خواناباوەڕی بێ یا خواپەرستی یا وەحدەتی وجوود، ئیدیالیزم بێ یا ھەرچییەکی تر.[١][٢]

خواباوەڕی نموونەی فەلسەفەی ڕۆحباوەڕانەی دوالیستییە، لەو لاوە، وەحدەتی وجوود نموونەی فەلسەفەی ڕۆحباوەڕانەی مۆنیستییە.[٢]

دژی ڕۆحباوەڕی ماددەباوەڕی یا ماتیریالیزمە.

ڕۆحباوەڕە ناودارەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Encyclopædia Britannica, "Spiritualism (in philosophy)", britannica.com
  2. 1 2 William James (١٩٧٧). A pluralistic universe. Harvard University Press. لاپەڕە ١٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧٤-٦٧٣٩١-٥.