ڕۆتانا
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ڕۆتانا کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی مۆسیقایە و ھەروەھا ناوی کۆمەڵێک کەناڵی مانگی دەستکردی کات بەسەربردنە. لە ساڵی ١٩٨٢ دەستیپێکرد و دەستیکرد بە دروستکردنی تۆمارەکان تا لە سەرەتای ھەزارەی نوێدا بوو بە گەورەترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ھونەری عەرەبی لە جیھانی مۆسیقا و فیلمدا. لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ گۆرانیبێژ و ئەکتەر لەخۆدەگرێت. شازادەی سعودیە ئەلوەلید بن تەلال بن عەبدولعەزیز خاوەنی زۆربەی کۆمپانیاکە و کۆمپانیای نیووز (کە خاوەندارێتی ڕوپەرت مردۆک) ١٨٪ی کۆمپانیای ڕۆتانای بە ٧٠ ملیۆن دۆلار کڕی.