ڕۆب ھۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆب هۆڵ
بە ئینگلیزی: Robert Edwin Hall
لەدایکبوون١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦١
Christchurch، نیوزیلاند
مردن١١ی ئایاری ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٥-١١) (٣٥ ساڵ ژیاوە)
چیای ئیڤرست، نیپال
ھۆی مەرگھایپۆسێرمیا
زمانی زگماکیئینگلیزی
پیشەmountaineer
وەرزشچیاوانی
خەڵاتەکانMember of the Order of the British Empire

ڕۆبێرت ئێدوین هۆڵ (ڕۆب هۆڵ) ( Edwin Hall MBE NZBS (١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ –١١ی ئایاری ١٩٩٦) شاخەوانێکی نیوزیلاندی بوو. ئەو ڕێبەرێکی گەشتی چیای ئیڤرست بوو کە لە ساڵی ١٩٩٦دا گیانی لەدەست دا لە باکووری کۆلی باشوور، لەگەڵ ئەودا هاوڕێیەک و دوو کڕیار گیانیان لە دەست دا. چیرۆکی گەشتەکەی ڕۆب بووەتە هەوێنی فیلمێکی سینەمایی بەناوی ئیڤرست کە لەساڵی ٢٠١٥ بەرهەم هێنرا[١].

هال شاخەوانێک بوو زۆر پەیوەست بوو بە چیای ئیڤرست چونکە جگە لەبواری شاخەوانی و بازرگانی هەر لەو چیایە چاوی بە هاوسەری داهاتووی دکتۆر جان ئارنۆلد کەوت،کە لە کاتی هەوڵدانی بۆ گەیشتن بە لووتکەی ئیڤرست لە ساڵی ١٩٩٠ چاوی پێکەوت و هاوسەرگیریان کرد،دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ دووبارە بەیەکەوە بەرەو لوتکەی ئیڤرست بەڕێ دەکەونەوە.هۆڵ و هاوسەرەکەی بریاریاندا بۆ هەمیشە بەرەو لوتکە بەڕێ بکەونەوە لەگەڵ یەکتر بەڵام لە وەرزی شاخەوانی ١٩٩٦ خێزانەکەی نەیتوانی بەشداری بکات چونکە دووگیان بوو بە سارای کچیان هەر لەم گەشتە کارەساتی ١٩٩٦ ی ئیڤرست ڕوویدا و تیایدا هۆڵ گیانی سپارد بە ئیڤرست. هۆڵ لە نیوزیلاند گەورە بووە و لەوێ بە باشووری ئەلپ سەردەکەوێت. لە ساڵی ١٩٨٩ ڕۆب هال چاوی بە گاری بال کەوت، کە بوو بە هاوبەشی سەرکەوتنەکەی و هاوڕێ نزیکەکەی[٢]. هەروەک لەگەڵ زۆربەی شاخەوانەکانی تر، هال و گاری بال بەدوای پاڵپشتیەکانی هاوبەشگاکان بوون بۆ پارەدان بە گەشتەکانیان. هاوبەشگاکان بڕیاریان دا لە حەوت لووتکە بەرز ببنەوە، بەڵام بە بەرزبوونەوە بۆ لوتکەی هەر حەوت چیا لە ماوەی حەوت مانگدا ئەوان لە مانگی ئایاردا لەئیڤرست دەستیان پێکرد و لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ و چەند کاتژمێرێک پێش دوا وادە، لە دواین شاخی ئەنتەرکتیکا ڤینسۆن ماسیف سەریان هەڵدا دوای ئەم سەرکەوتنە ئەوان بۆیان دەردەکەوێت کە بۆ پاراستنی پاڵپشتیەکانیان، دەبێت هەر سەرکەوتنێکی یەک لەدوای یەک هەمیشە مەترسیدارتر و سەرنج ڕاکێشتر بێت، ئەمەش دەرفەتی ڕووداوێک زیاد دەکات هۆڵ و تۆپ بۆیە بڕیاریان دا کە واز لە سەرکەوتنە پیشەییەکان بهێنن و بازرگانیەکی بەرز و بڵندی ڕێنمایی دروست بکەن[٣].

هاوبەشگایەکیان دامەزراند بە یەکەوە بەناوی() کە بەواتای( ڕاوێژکارانی سەرکێشی)دێت، لە ساڵی ١٩٩٢دا یەکیان گرت و بە خێرایی بوو بە هاوبەشگایەکی راهێنانی سەرەکی. لەو ساڵەدا شەش کڕیاریان ڕێنمووی کرد بۆ لوتکەی ئیڤرست لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٣، گاری بال بەهۆی ئێدیمەی ریوی کۆچی دوایی کرد، هۆڵ بەجێی هێشت بۆ بەڕێوەبردنی ڕاوێژکارانی سەرکێشی خۆی تا ساڵی ١٩٩٦ کە تیایدا هۆڵ و سی و نۆ شاخەوانەکانی بەرەو لوتکەی ئیڤرست ڕێنموویی بکەن. هەرچەندە نرخی هەوڵی لوتکەی ڕێپێدان – ٦٥,٠٠٠$ – بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بوو لە گەشتەکانی تر، بەڵام ناوبانگی هۆل بۆ متمانە و سەلامەتی کڕیارەکانی لە هەموو جیهانەوە ڕاکێشا. ڕۆب هال لە جیهانی شاخەوانیدا بە "بزنی شاخ" یان "نمایش" ناسراو بوو[٤].

لە ساڵی ١٩٩٤ ئاهەنگی لەدایکبوونی شاژن، هال بە ئەندامی فەرمانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا دەستنیشان کرا، بۆ خزمەتگوزاری شاخەوانی.

کارەساتی ١٩٩٦ی ئیڤرست[دەستکاری]

لە ١٠ و ١١ی ئایاری ١٩٩٦ هەشت شاخەوان دوای چەندین ڕۆژ ڕێکردن لە بەرزایی قەدپاڵی شاخەکە بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە گیریان خوارد و کۆچی دواییان کرد.هەر لەهەمان ساڵ لە ١٠ی ئایاردا لە ماوەی وەرزی ١٩٩٦دا، ١٥ کەسی تر لە کاتی سەرکەوتندا لە چیای ئیڤرستدا گیانیان لەدەستدا، ئەمە بەرزترین ڕێژەی مردن بوو بۆ ڕووداوێک بەهۆی کەش و هەواوە، ئەم ڕووداوە لە ساڵی ٢٠١٤ دەنگۆیەکی فراوانی بەدەست هێنا و پرسیاری لەسەر بازرگانیکردن بەشاخەوانی چیای ئیڤرست دروست کرد. لەبارەی سەلامەتی ڕێنمایی کڕیاران لە چیای ئیڤرست،ئەمەش بەهۆی کۆششەکانی ڕۆژنامەنووس جۆن کراکاوەر بوو کە لە گۆڤاری ئاوت ساید کاری دەکرد،بەهۆیەوە گۆڤارەکە زۆرترین ژمارەی لێ فڕۆشرا. کراکاوەر ڕەخنەی لە ڕێنوێنی ئەناتۆلی بۆکریڤ گرت لەبارەی بیرکردنەوەی ئەو گەشتە[٥]. ساڵێک دواتر ڕەخنەکانی ئاراستەی بۆکریڤیش کرد،ئەم هەواڵانەی کراکاوەر ناکۆکی و مشتومڕێکی زۆری خستە ناو کۆمەڵگەی شاخەوانان. چونکە بۆکریڤ دواتر خەڵاتی دەیڤد سۆوڵسی یانەی ئەلپاینی ئەمریکی پێبەخشرا بۆ هەوڵەکانی ڕزگارکردنی لە گەشتەکە[٦]. لە مانگی ئایاری ٢٠٠٤، کنت مۆر، فیزیازان و جۆن ئێڵ سێمپلێ پسپۆری نەشتەرگەری، هەردوو توێژەری زانکۆی تۆرۆنتۆ بە گۆڤاری نیوساینتیستیان ڕاگەیاند کە شیکردنەوەیەک لە دۆخی کەشوهەوا لە ١١ی ئایاردا بۆتە هۆی ئەوەی ئەو شاخەوانانە گیان لەدەست بدەن[٧]. یەکێک لە ڕزگاربووەکان بیک وەرس بوو، کە شاخەوانێکی ئەمریکی بوو لە خزمەتگوزاری ڕێبەری نیووزیلاند لەسەر بنەمای ڕاوێژکاری سەرکێشی.بیک وەرس لەبەرزی٧٩٥٠ مەتر گیری خواردبوو بەهۆی کەش و هەواوە بینایی لەدەست دابوو، دواتر توانیان بیگەڕێننەوە بۆ خێوەتگای ٤ و کاتێک گەیێندرایەوە خێوەتگای چوار هاو شاخەوانەکانی لە خێوەتگایەکە جێیان هێشت بۆ شەوێک[٨]. بارودۆخی کەش و هەوا باشتر نەبوو و ئەوان پێویستیان بە دابەزینێکی خێرا هەبوو . هەلیکۆپتەرێک بەردەست بوو بەڵام خێوەتگای ٤ بەرزتر بوو. دوای ئەوەی بارودۆخی کەش و هەوا تۆزێک باشتر بوو توانیان دای بەزێنن بۆ خێوەتگای ٢. لە کۆتاییدا هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری سوپای نیپاڵ هات بە دەمیانەوە و ڕزگاریان کرد[٩].

.

کاریگەری گەردەلوولەکە لەسەر شاخەوانەکان لە ڕێچکەی باکووری ئیڤرست هەر مابوو، کە چەندین شاخەوانیش گیانیان لەدەستدا بەهۆیەوە[١٠]، لە هەژمارێکی یەکەمی فیلمساز و نووسەری بەریتانی مات دیکینسۆن لە کتێبی (ئەودیوی ئیڤرستدا) وردەکاریی بۆ کراوە، مارک پفێتزەری تەمەن ١٦ ساڵ لەسەر سەرکەوتن بوو و لەسەر هەژماری خۆی نووسی:(( چیرۆکی ئیڤرستی من)). لە ٢٠١٥ کورتەفیلمی ئیڤرست بڵاوکرایەوە لە دەرهێنانی بەلتاسار کۆرماکور، لەسەر بنەمای ڕووداوەکانی ئەم کارەساتە[١١].

پێرستی سەرکەوتنەکانی[دەستکاری]

١٩٩٠- حەوت لوتکەی (پێرستی باس: ئاکۆنکاگوا، چیای ئیڤرست، ئێلبرۆس، کیلیمانجارۆ، دنەلی، کۆسکیۆسکۆ، ڤینسۆن)

١٩٩٢– هەوڵی کەی ٢ (سکۆت فیسچەر، ئێد ڤیستۆرس، و چارلی ماکی یارمەتی هۆلیان دا بۆ ڕزگارکردنی هاوبەشی سەرپێکەوتنەکەی گاری بال لە ئێدما)

١٩٩٢ – چیای ئیڤرست.

١٩٩٣ – داولاگیری (گەیشتە ٧٣٠٠مەتر لەگەڵ گاری تۆپ و ڤیکا گوستافسۆن. ڤیکا و ڕۆب هەوڵیاندا گاری ڕزگار بکەن، کە ئێدیما بەدەست هێنا و دواتر لەسەر چیا مرد)

١٩٩٣– چیای ئیڤرست (لەگەڵ هاوسەرەکەی جان ئارنۆلد)

١٩٩٤ – چیای ئیڤرست

١٩٩٤ – لوتسی

١٩٩٤– کەی ٢

١٩٩٤ – چو ئۆیو

١٩٩٤– ماکالو

١٩٩٥ – چو ئۆیو

١٩٩٦– چیای ئیڤرست (لەکاتی دابەزین مرد)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.people.com/people/archive/article/0,,20134410,00.html ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20130208014929/http://inp.co.nz/jan.html
  3. ^ https://www.thegazette.co.uk/London/issue/53697/supplement/34
  4. ^ http://www.8000ers.com/cms/download.html?func=startdown&id=150
  5. ^ Hopewell, John; Hopewell, John (2013-08-06). "'2 Guns' Helmer Kormakur Set to Climb 'Everest'". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-23.
  6. ^ https://www.tygodnikpowszechny.pl/zgineli-bo-byli-najlepsi-134200
  7. ^ "MY JOURNEY HOME FROM EVEREST". D Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-23.
  8. ^ "Breathless". archive.nytimes.com. Retrieved 2021-10-23.
  9. ^ "- New Scientist Tech". web.archive.org. 2007-06-30. Retrieved 2021-10-23.
  10. ^ "The Complete List of Badasses". Badass of the Week (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-23.
  11. ^ Medicine, Center for Educational Outreach-Baylor College of. "News". BioEd Online (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-23.