ڕووسای یەکەم
| ڕووسای یەکەم | |
|---|---|
| پادشای ئورارتوو | |
| حکومڕانی | ٧٣٥–٧١٤ پ.ز |
| پێش | ساردووری دووەم |
| جێگر | ئارگیشتیی دووەم |
| منداڵ(ەکان) | مێلارتوا، ئارگیشتیی دووەم |
| باوک | ساردووری دووەم |
| دایک | سووساراتوو |
ڕووسای یەکەم (حوکمڕانی: ٧٣٥-٧١٤ پێش زایین) پادشای ئورارتوو بوو. شوێنی باوکی پادشا ساردووری دووەمی گرتەوە. ناوەکەی ھەندێک جار بە ڕووساس یان ڕووشا دەگۆڕێت. لەلایەن ئاشوورییەکانەوە بە ئوورسا ناسرابوو (کە زانایان پێشنیاریان کردووە پێدەچێت بێژەکردنی وردتری ناوەکە بێت)[١] و لەوانەیە بە ئوورزانا بێت. ڕەنگە ناوی لەدایکبوونی Uedipri بووبێت.[٢][٣]
ڕووسای یەکەم قەڵای ڕوساھینیلی (Rusa-hinili، شاری ڕووسا)ی دروستکرد،کە تۆپراکالێی ئێستایە، دەکەوێتە نزیک شاری ئێستای وان لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا.
ھەڵمەتی سارگۆنی دووەم
[دەستکاری]دوای مردنی تیگلات-پلاسەری سێیەم، ئورارتوو لە سەردەمی شەلمەنسەری پێنجەمدا لە نائارامیدا بوو، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر نەبوو. سارگۆنی دووەم کە لە ساڵی ٧٢٢ پێش زایین ھاتە سەر تەختی پادشایەتی، بەردەوام بوو لە دووژمنایەتی دژی ئورارتوو. لە ساڵی ٧١٥ پێش زایین شەڕی دژی ئورارتوو ڕاگەیاند، بەم شێوەیە شەڕی ئورارتوو و ئاشوور دەستی پێکرد. دوای شکستپێھێنانی ھاوپەیمانی ئورارتی، شانشینی ماننا، ئاشوورییەکان ھێرشیان کردە سەر ئورارتوو. ڕووسای یەکەم لەم شەڕەدا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە شکستی ھێنا و ئورارتوو جارێکی تر ژێردەستە بووەوە، ناچار بوو ساڵانە باجی گەورە بدات بە ئاشوور. ھەروەھا ڕووسای یەکەم لەم کاتەدا لە شەڕەکانی دژی کیمێرییە دەستدرێژکارەکان لە گامیر تووشی شکست بوو. لە ئەنجامی ئەم خەسارانەدا، ڕووسای یەکەم بەبێ ئەوەی زۆرێک لە ژەنەڕاڵ و پارێزگارەکانی ئاگاداربن، ھەڵھات بۆ چیاکانی گوریانیا.[٤]
دوابەدوای ئەم شکستانە، مێلارتوای کوڕی ڕووسا، یان لەبری باوکی تاجی پادشایەتیی لەسەر دانرا یان سەرکردایەتیی یاخیبوونێکی لە دژی باوکی کرد. ڕووسای یەکەم گەڕایەوە بۆ تووشپا و دواتر مێلارتوا لەلایەن بەرپرسانی دڵسۆزی باوکییەوە کوژرا.[٥]
لە ساڵی ٧١٤ پێش زایین، ڕووسای یەکەم لە ئەنجامی شکستەکانی ئاشوورییەکان و کیمێرییەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ James Clackson 2008. The Ancient Languages of Asia Minor. Cambridge University Press. p. 108.
- ↑ Michael Roaf (2012), "Could Rusa son of Erimena have been king of Urartu during Sargon's Eighth Campaign?" p. 212.
- ↑ A. H. Sayce. "The Kingdom of Van (Urartu)". The Cambridge Ancient History, vol. xx: The Assyrian Empire: Part I (Cambridge, 1925) pp. 169-186. http://www.attalus.org/armenian/kvan1.htm
- ↑ Anne Katrine Gade Kristensen. Who Were the Cimmerians and Where Did They Come From? The Royal Danish Academy of Sciences and Letters. 1988. p. 67. (https://www.royalacademy.dk/Publications/Low/702_Kristensen,%20Anne%20Katrine%20Gade.pdf)
- ↑ Anne Katrine Gade Kristensen. Who Were the Cimmerians and Where Did They Come From? The Royal Danish Academy of Sciences and Letters. 1988. p. 70. (https://www.royalacademy.dk/Publications/Low/702_Kristensen,%20Anne%20Katrine%20Gade.pdf)