بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕووداوەکانی ٢٠٠٤ی قامیشلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووداوەکانی ٢٠٠٤ی قامیشلۆ
وڵاتسووریا
جێقامیشلۆ
کاتی ڕوودان١ی ئازاری ٢٠٠٤

ڕووداوەکانی ٢٠٠٤ی قامیشلۆ شێوە ڕاپەڕینێکی کورد بوو دوای ئاژاوەگێڕییەکانی یارییەکی تۆپی پێی قامیشلۆ، کاتێک بەشێک لە ھاندەرانی عەرەبی تیپی (ئەلفەتوا) دەستیان کرد بە بەرزکردنەوەی وێنەی سەددام حوسێن، کارێک کە ھاندەرانی کوردی تیپی (ئەلجیھاد)ی تووڕە کرد،[١] [٢] بەھۆی شاڵاوی ئەنفال کە سەددام دژی کوردەکانی عێراق دەستی پێکرد. ئەم ڕووداوانە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ی زایینی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژاوای کوردستان ڕوویاندا، کە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندوتیژ لە نێوان کورد و ھەندێک لە ھۆزەکانی عەرەبدا ڕوویدا، ھێزە ئەمنییەکانی سووریا بەخێرایی دەستوەردانیان کرد، پاشان نائارامییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی تریش بڵاوبووەوە و بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام بوو.

ئەو دوو کۆمەڵەیە دەستیان کرد بە بەردبارانکردن بەسەر یەکتردا و خۆپیشاندەرانی کورد نووسینگەی ناوخۆیی حیزبی بەعسیان سووتاند، ئەمەش وایکرد ھێزە ئەمنییەکان دەستوەردان بکەن. سوپای سووریا بەخێرایی وەڵامی دایەوە و ھێزەکانی بە پاڵپشتی تانک و ھەلیکۆپتەر جێگیرکرد و سەرکوتکردنیان دەستپێکرد. ڕووداوەکان گەیشتنە لوتکە کاتێک کورد لە قامیشلۆ پەیکەری حافز ئەسەدی ڕوخاند.لایەنی کەم ٣٠ کورد کوژران کاتێک دەزگا ئەمنییەکان کۆنترۆڵی شارەکەیان دووپاتکردەوە.[٢]

ئەم ڕووداوانە لە خراپترین نائارامییەکان دادەنرێت کە ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لەو ماوەیەدا شاھیدی بوون و ئاماری ڕووبەڕووبوونەوەکان بەپێی سەرچاوە کوردییە ناحکوومییەکان ٤٠ کوژراو و بەپێی ئاماری فەرمی سووریا ٢٥ کوژراو و سەدان بریندار و نزیکەی دوو ھەزار دەستبەسەرکراوی کورد، و دەنگۆی ئەشکەنجەدانیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، و پاشان ھێرشی میدیایی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. web.archive.org. ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ https://web.archive.org/web/20170313230515/http://www.kurdistanabinxete.com/Berxwedana_KB/3salya12Avdare/PirtukaYDKS_Yaserhildana_12AVdare110307.htm. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. 1 2 web.archive.org. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ https://web.archive.org/web/20080917223313/http://www.jamestown.org/terrorism/news/article.php?articleid=2370250. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)