بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕووباری دیالە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووباری دیالە
Origin of the watercourseزاگرۆس
دەمی ئاوەکەدیجلە
Tributaryڕووباری ئەڵوەند، Q5761031، لێڵە، Darreh-ye Tangīvar، کانی بڵ
Damبەنداوی داریان، بەنداوی دەربەندیخان، Diyala Weir، بەنداوی حەمرین
Drainage basinPersian Gulf Basin
Basin countryئێران
کیشوەرئاسیا
وڵاتعێراق، ئێران
پۆتانی شوێن٣٤°١٧′٢٢″N ٤٥°٩′١٨″E، ٣٣°١٣′١٧″N ٤٤°٣٠′٢٥″E
ڕووباری دیالە لە گوندی ئەلزووھەیرات لە پارێزگای دیالە

ڕووباری دیالە پێنجەمین لقی ڕووباری دیجلەیە کە بەھۆی یەکگرتنی ڕووباری سیروان و تانجەرۆ لە دەریاچەی دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان دروست بووە. ڕووبارەکە بە ئێران و عێراقدا تێدەپەڕێت و درێژی کۆی گشتی ٤٤٥ کیلۆمەترە. ڕووبارەکە لە چیای زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێتە ناو ڕووباری دیجلە لە باشووری بەغدای پایتەختی عێراق. [١]

سەرچاوەی وشەی دیالە نادیارە بەڵام لە کۆندا ناوی ڕووبارەکە Σίλλα یان Δέλαζ (دیالاس) بووە. ڕووبارەکە لە دوو لقەوە سەرچاوە دەگرێت، یەکێکیان لە ئێران و ئەوی دیکەیان لە عێراق. بە سێ پارێزگادا تێدەپەڕێت: سلێمانی و پارێزگاری دیالە و پارێزگاری بەغدا. بەستراوەتەوە بە ڕووباری دیجلە لە باشووری پارێزگای بەغدا. ھەروەھا ڕووباری ئەڵوەند لە نزیک شاری جەلەولا لە پارێزگای دیالە دەڕژێتە ناویەوە. ڕووبارەکە دوو لە جوانترین دەریاچەی عێراق لەخۆدەگرێت: دەریاچەی دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی و دەریاچەی حەمرین کە دەکەوێتە پارێزگای دیالە لە چوارچێوەی گردەکانی حەمرین.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «مورفوتكتونية نهر ديالى - العراق». Al-Adab Journal (بە ئینگلیزی) (78): ٢٣٠–٢٥٠. ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.