خوالین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕووباری خوالینەوە ڕەوانە کراوە)

خوالین ڕووبارێک لە ناوچەی ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە کانگای خوێی خواردەمەنییە و خوێ بەشێوەیەکی بەرفراوان لە بنی ڕووبارەکە و چەمە بچۆکەکانی ھەڵقوڵینێتەوە. ئاوی ڕووباری خوالین سۆڵە و خواردەمەنی نییە و ھەر گیانلەبەرێک لێ بخواتەوە دەمرێت.

خوالین لە ناوچەی مێمەک لە سنۆری عێراق و ئێران داکەوتووە. سەرچاوەی خوالین کێوەکانی گرێچیا و چەکەر لە ناوچەی بۆلی لە بەشی چەواری شارستانی ئیلامە، کە بەدوای پەڕاندنەوەی دەشتی مێمەک دەڕێژێتەوە ناو ڕووباری نەی خدر و دەچێتە ناو بەشی باشووری کوردستانی باشوور.[١]

بە نەریتی بەرھەمھێنانی خوێ لە کانەکانی کوێستانانی دەوروبەری ئەم ڕۆبارەیش خوالین یان نمەکلان دەڵێن. ئەم نەریتانە لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن وەزارەتی کەلەپووری چاندی، گەشتیاری و ھونەرە دەستسازەکانی ئێران لە پێڕستی ئاسەواری نادیاری چاندیی ئێران بە ژمارەی ١٩٨٤ نووسێندراوە و بڕیار داوە کە فیلمێکی دکۆمانتەریش سەبارەت بەم دابونەریتە بەرھەم بھێنرێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]