ڕوانگەکانی گەپجاڕێک
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| پەڕگە:The Clown.jpg First edition | |
| نووسەر | ھاینریش بۆل |
|---|---|
| وڵات | ئاڵمان |
| زمان | ئاڵمانی |
| بڵاوکەرەوە | Kiepenheuer & Witsch |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٦٣ |
| جۆری کتێب | Print (Paperback) |
| لاپەڕەکان | 303 pp |
ڕوانگەکانی گەپجاڕێک (بە ئەڵمانی: Ansichten eines Clowns)، ڕۆمانێکە لەلایەن ھاینریش بۆل نووسەری ئاڵمانی لە ساڵی ١٩٦٣ نووسراوە. ھاینریش بۆل بەھۆی نووسینی ئەم کتێبەوە خەڵاتی نۆبێلی وێژەی لە ساڵی ١٩٧٢ پێ بەخشرا.[١] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن وویکش یاسنی دەرھێنەرێکی کۆماری چیک فیلمێک دەرچوو بە ھەمان ناوی ڕۆمانەکە.[٢]
کورتە
[دەستکاری]چیرۆکەکە لە زمانی گەپجاڕێک بە ناوی ھانس دەگێڕدرێتەوە کە خۆشەویستەکەی کە ناوی مارییە، بەھۆی ئایینیەوە لێی جیا بۆتەوە و دەیھەوێت لەگەڵ پیاوێکی کاتۆلیکی بەناوی ھێربێرت زۆپفینێر ھاوسەرگیری بکات. بەم ھۆیەوە ھانس تووشی خەمۆکی بووە. ھانس ناتوانیت ماری لەبیر بکات، و بۆ لەبیربردنەوەی زامەکانی پەنای ھێناوە بۆ خواردنەوەی ئەلکۆڵ و پێی وایە تەنیا دوو شت دەرمانی زامەکانیەتی، ماری و ئەڵکۆڵ.
کاردانەوەکان
[دەستکاری]پاش بڵاوبوونەوەی کتێبەکە لە ساڵی ١٩٦٣، بەھۆی ڕوانگەی نەرێنی ڕۆمانەکە بەرامبەر کلێسای کاتۆلیک لەنێوان ڕۆژنامەوانان و چاپەمەنییەکان مشتومڕێک دروست بوو. ڕوانگەی ئازادیخوازانەی بۆل سەبارەت بە ئایین و پێشھاتە کۆمەڵایەتییەکان بووە ھۆی تووڕەیی پارێزکاران لە ئاڵمانیا.[٣] تەنانەت لە ساڵی ١٩٧٢، ڕۆژنامەوانە پارێزکارەکان ھێرشیان کردە سەر خەڵاتی نۆبێلی بۆل و وتیان ئەم خەڵاتە تەنیا بە ڕادیکالە چەپەکان و ئازادیخوازان بەخشراوە. [٣]
پەڕاوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ https://www.thoughtco.com/nobel-prize-in-literature-winners-4084778
- ↑ https://www.imdb.com/title/tt0072650/
- 1 2 1. ^ Jump up to: a b Frank N. Magill (2013) The 20th Century A-GI: Dictionary of World Biography, Volume 7, p.350
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ فرانک ن.ماگیل (٢٠١٣) سەدەی بیستەم: فەرهەنگی ژیاننامەی جیهان، بەرگی ٧، ل٣٥٠