ڕزگاربووە دیاریکراوەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڕزگاربووە دیاریکراوەکە (بە ئینگلیزی: Designated Survivor) زنجیرەی وروژێنەر و درامی سیاسیی ئەمریکییە، و لە ئامادەکردنی دەیڤد گۆگنھایمە و لە پاڵەوانێتی کیفەر سازەرلەند بە ڕۆڵی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانە. زنجیرەکە لە ٦ی ئەیلوولی ۲۰۱٦ لەسەر کەناڵی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمریکی دەستی بە پەخشکردن کرد و وەرزی یەکەم بە بیست و یەک ئەڵقە کۆتایی ھات و وەرزی دووەمیش بە بیست و دوو ئەڵقە پێکھات.[١]

چیرۆکی زنجیرەکە[دەستکاری]

لە کاتی وتنی وتاری حاڵەتی یەکگرتن لە کۆنگرسی ئەمریکیدا سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان و چەندین ئەندامی کۆنگرس و وەزیر دەکوژرێن بێجگە لە وەزیری خەڵک و گەشە تۆم کێرکمان (کیفەر سازەرلەند) کە وەک "ڕزگاربووە دیاریکراوەکە" دیاریکرا. دواتر کێرکمان سوێنی سەرۆکایەتی دەخوات و دەبێت بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێ ئەوەی بزانێت لە تێکەڵی چی جۆرە پیلانێک بووە.[١]

ئەکتەر و کەسایەتییەکان[دەستکاری]

کیفەر سازەرلەند بە ڕۆڵی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

کەسایەتییە سەرەکییەکان[دەستکاری]

  • کیفەر سازەرلەند: بە ڕۆڵی سەرۆک تۆماس "تۆم" کێرکمان، وەزیری خەڵک و گەشە کە دواتر دەبێت بە ڕزگاربووە دیاریکراوەکە، و پاشان دوای تەقانەوەی کۆنگرەس دەبێت بە سەرۆک کۆمار.
  • ئیتاڵیا ڕیتشی بە ڕۆڵی ئیمێڵی ڕۆدز ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆمار[٢]
  • لامۆنیکا گارێت بە ڕۆڵی مایک ڕیتەر بریکارێکی خزمەتی نھێنی بۆ پاراستنی سەرۆک
  • تانەر بیوکانن بە ڕۆڵی لیۆ کێرکمان، کوڕی ئەلێکس و تۆم

کەسایەتییە دووبارەبووەکان[دەستکاری]

  • مکینا گرایس بە ڕۆڵی پێنی کێرکمان، کچی ئەلێکس و تۆم.[٤]
  • مەلیک یۆبا بە ڕۆڵی جەیسن ئاتۆود، جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان.
  • کێڤن ئاڕ مکناڵی بە ڕۆڵی ھاریس کۆچران، لیوا لە سووپای ئەمریکیدا و گومان لە تواناکانی کێرکمان لە بەڕێوبردنی وڵاتدا دەکات.
  • ئاشڵی زاکرمان بە ڕۆڵی پیتەر مکڵیش، سەربازێکی پێشوو لە ئەفغانستان خزمەتی کردووە.[٦]
  • مایکیڵتی ویڵیامسۆن بە ڕۆڵی فەرماندەی دەریایی چیرنۆ.[٧]

پەخشکردن[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Designated Survivor: About the Show. ABC (لە ڕێکەوتی September 21, 2016).
  2. ^ ی ا Designated Survivor Casts Kal Penn, Maggie Q & More. دێدڵاین.کۆم (لە ڕێکەوتی February 5, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
  3. ^ Designated Survivor: Adan Canto Joins Kiefer Sutherland ABC Drama. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی February 8, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
  4. ^ ABC's Designated Survivor Casts Girl Meets World{'}s Tanner Buchanan (Exclusive). TheWrap (لە ڕێکەوتی March 2, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
  5. ^ ‘Designated Survivor’: Virginia Madsen Joins New ABC Series In Key Role. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی July 26, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
  6. ^ ‘Designated Survivor’ Casts Ashley Zukerman; Amanda Brooks Joins ‘Outsiders’. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی August 5, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.
  7. ^ 'Designated Survivor': Mykelti Williamson Cast In New Kiefer Sutherland Series. Deadline Hollywood (لە ڕێکەوتی September 13, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئابی ۲۰۱٨.