ڕاھێنەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاھێنەریی وەرزشی یا جەستەیی یەکێک لە جۆرەکانی ڕاھێنەرییە.

ڕاھێنەری (بە ئینگلیزی: Coaching) یانی ھاوکاریی نێوان دوو یا چەند کەس یان لەگەڵ یەک کارکردنی کەسەکان. یەکێک لەوان حەز دەکات خۆی پێ بگەیەنێت و گەشە بکات و شت فێر بێت، کەسێکی دیکەش یارمەتیی دەدات بۆ خۆپێگەیاندن. ڕاھێنەری وەک ناوێک ئاماژە کردنە بە ڕۆڵ و کاراکتەر، کاریگەری، ھەڵسوکەوتی جیاواز، ڕازیبوون، خوو و ڕەوشت و داخوازی چ بۆ تاک (شەخسی) و چ وەک تاک لە ناو ڕێکخراودا.

بێرگ و ڕایب بەو شێوەیەی خوارەوە ڕاھێنەری پێناسە دەکەن:[١]

ڕاھێنەری مێتودیکە کە لە ڕێگای دیالۆگێکی کردەوەخوازی (پراگماتیسم)، دەتوانی یارمەتی کەسانی تر بدەی بۆ ئەوەی ھەم ھۆ (ئەنگیزە) بۆ فێربوونیان لا پێک بێت و ھەم چالاکانە تێ بگۆشن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، چ ئامانجی تاکە یان کەسی (شەخسی) بێت و چ ئامانجی ڕێکخراوەیی.

کەواتە بەپێی ئەو پێناسانەی سەرەوە بەگشتی بەو شێوەیە دەتوانرێت ڕاھێنەری پێناسە بکرێت: ڕاھێنەری پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتی مەبەستدارە لە پێناو گەشەدان و پێشکەوتنی ھەر تاکێکی کۆمەڵگە، ئەوەش ھەموو لایەنەکانی کەسایەتی مرۆڤ وەک بیرکردنەوە، شارەزایی، ژیری، جەستەیی، زانستی، دەروونی، ڕەفتار و کردەوە و … ھتد لەخۆ دەگرێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Berg, Morten Emil og Ellen Ribe. 2013. Coaching: å hjelpe ledere og medarbeidere til å lykkes. 3. utg. Universitetsforlaget.