ڕاگەیاندن لە عەرەبستانی سعوودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕاگەیاندن لە سعودیەەوە ڕەوانە کراوە)

سەرەتای ڕاگەیاندنی سعودیە دەگەڕێتنەوە بۆ دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی سعودی کە ڕۆژنامەی ئومو لقورا (أم القری)یە لە ساڵی ١٩٤٢ی زاینی دەرچووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

یەکەمین پەخشی ئێزگەیی لەسعودیە دەگەڕێتەوە بۆ کاتژمێری ٧ی بەیانی ڕۆژی عەرەفەی ١٣٦٨ی کۆچی.

لەو ئێزگانەی ئێستا لەو وڵاتە پەخش دەکەن: بەرنامەی گشتی، بەرنامەی دووەم، ئێزگەیی دەنگی ئیسلام، ئێزگەی قورئان.

یەکەمین پڕۆژە بۆ پەخشی تەلەفزیۆنی لەو وڵاتە بۆ ساڵی ١٣٨٢ی کۆچی (١٩٦٢ی زاینی) دەگەڕێتەوە کاتێک مەلیک فەیسەڵ عەبدولعەزیز یەکەمین بەیاننامەی تەلەفزیۆنی خوێندەوە، لەساڵی ١٩٧٦ یەکەمین تەلەفزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ لەو وڵاتەدا بڵاو بووەوە.

ئێستا لە تەلەفزیۆنەکانی سعودیە بریتین لە:

  1. سعودیەی یەکەم.
  2. سعودیەی دووەم (بەزمانی ئینگلیزی).
  3. سعودیەی وەرزشی.
  4. سعودیەی ھەواڵی.
  5. سعودیەی نەوەکان (بۆ منداڵانە).
  6. سعودیەی قورئان (پەخشی ڕاستەوخۆی مزگەوتی حەرام دەکات).
  7. سعودیەی سووننەتی پێغەمبەر (پەخشی ڕاستەوخۆی مزگەوتی پێغەمبەری خوا دەکات).
  8. سعودیەی ڕۆشنبیری.
  9. سعودیەی ئابوری.

بەفەرمانی مەلیکی ڕێکەوتی ٨ی زی لعوقدەی ١٩٧٠ی زاینی ئاژانی ھەواڵی سعودیە دامەزرا، ئامانجی سەرەکی لەدامەزراندنی بریتی بوو لە کردنی بە ناوەندێک بۆ بڵاوکردنەوەی تەواوی ھەواڵە ناوخۆیی و جیھانییەکان لەناو شانشین و دەرەوەیدا و گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست. ئاژانسەکە بەھاوکاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن کارەکانی بەڕێکوپێکی ئەنجام دەدات.

بە مەرسومی مەلیکی ژمارە ٥٧ی ١٩٦٢ی زاینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئێزگە و ڕۆژنامەگەریی و بڵاوکردنەوە گۆڕا بۆ وەزارەتی ڕاگەیاندنی سعودیە، بەرپرسە لە دانانی پلان و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئێزگە و تەلەفزیۆن و ئاژانسی ھەواڵی سعودیە.