ڕاگواستنی ڕۆشنبیرانی ئەرمەن
| ڕاگواستنی ڕۆشنبیرانی ئەرمەن | |
|---|---|
| بەشێکە لە | جینۆسایدی ئەرمەنییەکان |
| ھۆی مەرگ | جینۆسایدی ئەرمەنییەکان |
| نەژاد | ئەرمەنییەکان |
| پلەی پیرۆزدانان | قدیس |
| جێ | ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
| کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٥ |
ڕاگواستنی ڕۆشنبیرانی ئەرمەن کە ھەندێک جار بە یەکشەممەی سوور ناسراوە (بە ئەرمەنی: Կարմիր կիրակի) یەکەم ڕووداوی گەورە و دیار و سەرنجڕاکێش کە لە سەردەمی جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا ڕوویدا، کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و پایتەختەکەی قوستەنتینە، ھەڵمەتێکیان لە دژی ڕۆشنبیرانی ئەرمەن لە زۆر ناوچە و شاردا دەستپێکرد بە مەبەستی دەستگیرکردنیان و دواتر ڕاگواستنیان. بۆ ئەوەی ئەم کارە بکرێت؛ لە ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ فەرمانێکی فەرمی لەلایەن تەلعەت پاشا وەزیری ناوخۆوە دەرچوو. ئەو شەوە؛ شەپۆلی یەکەم کە ژمارەیان لە نێوان ٢٣٥ بۆ ٢٧٠ ڕۆشنبیری ئەرمەنی بوو، تەنھا لە قوستەنتینە دەستگیرکران. لە کۆتاییدا کۆی ژمارەی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوە گەیشتە ٢٣٤٥ کەس. یاسای دیپۆرتکردنەوە لە ٢٩ی ئایاری ١٩١٥ دەرچوو؛ بۆیە دواتر ئەم دەستگیرکراوانە گواسترانەوە بۆ دەرەوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، لە کاتێکدا زۆربەیان کوژران، لەکاتێکدا چەند کەسێکیان دوای دەستێوەردانی ناسیاوەکانیان ڕزگارکران، وەک ڤرتانیس پاپازیان و کۆمیتاس.
ئەم ڕووداوە لە لایەن مێژوونووسانەوە بە شێوەی جۆراوجۆر وەسف کراوە و تەنانەت بە ھەڵمەتی مانگرتنی سەربڕین شووێندراوە،[١] [٢] کە ئامانجی لێسەندنەوەی دەرفەتی دانیشتوانی ئەرمەن بووە بۆ پێکھێنانی ھەر بەرخۆدانێک بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و مافەکانیان.[٣] ئەمڕۆ؛ ھەموو ساڵێک لە ٢٤ی نیسانی ئەرمەنەکاندا یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەکرێتەوە، ئەو کاتە ئەرمەنییەکان ئەو چەوساندنەوە و ئەشکەنجە و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵیان لەبیرە کە بەسەر ڕۆشنبیرانیاندا ھاتبوو. لە ئێستادا؛ ٢٤ی نیسان لە ئەرمینیا و کۆماری قەرەباغ پشووی نیشتمانییە، ھەروەھا لەلایەن ڕەوەندی ئەرمەنی لە سەرانسەری جیھاندا یادی دەکرێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Blinka، David S. (٢٠٠٨). Re-creating Armenia: America and the memory of the Armenian genocide. University of Wisconsin Press. لاپەڕە ٣١.
In what scholars commonly refer to as the decapitation strike on April 24, 1915...
- ↑ Bloxham، Donald (٢٠٠٥). The Great Game of Genocide: Imperialism, Nationalism, and the Destruction of the Ottoman Armenians. Oxford University Press. لاپەڕە ٧٠.
...the decapitation of the Armenian nation with the series of mass arrests that began on 24 April...
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=/|ڕێکەوت=ناگونجێ (یارمەتی) - ↑ Sahаkian، T. A. (٢٠٠٢). «Արևմտահայ մտավորականության սպանդի արտացոլումը հայ մամուլում 1915–1916 թթ. [The interpretation of the fact of extermination of the Armenian intelligentsia in the Armenian press in 1915–1916]». Lraber Hasarakakan Gitutyunneri (بە ئەرمەنی) (1): ٨٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
Դրանով թուրքական կառավարությունը ձգտում էր արևմտահայությանը գլխատել, նրան զրկել ղեկավար ուժից, բողոքի հնարավորությունից: