بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕاگواستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیندانییەکان و دەسەڵاتدارەکان لەسەر ڕێگای سیبیریا ، ١٨٤٥

ڕاگواستن، دەرکردن یان دوورخستنەوە بریتییە لە کارێک کە حکوومەتێک یان لایەنێکی دیاریکراو ئەنجامی دەدات کاتێک کەسێکی بیانی یان نابیانی ناچار دەکات وڵات بەجێبھێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لەدایک بووە یان تێیدا ژیاوە، یان شوێنێک بە ویستی حکوومەتەکە خۆی. لەوانەیە حکوومەتێک کەسێکی بیانی دووربخاتەوە، چونکە بە شێوەیەکی نایاسایی ھاتووەتە ناو وڵاتەوە یان لەبەر ئەوەی پێی وایە ئەو بیانییە -یان ژنە بیانییەکە- ڕەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە بگەیەنێت. لەوانەیە ئەمە ڕووبدات چونکە ئەم کەسە تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە.

دوورخستنەوە کارێکی کۆنە، وەک چۆن پاشای ساسانی فارس کیسرای یەکەم نزیکەی ٢٩٢ ھەزار ھاووڵاتی و کۆیلەی دوورخستەوە، و لە شارێکی نوێ بە ناوی تیسفۆن لە ساڵی ٥٤٢ نیشتەجێیان کرد.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Christensen, The Decline of Iranshahr: Irrigation and Environments in the History of the Middle East, 500 B.C. to A.D. 1500, 1993.