ڕاکشاندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاکشاندن

ڕاکشاندن (بە ئینگلیزی: Layering) ڕێبازێکە بۆ زیادکردنی ڕوەک لە ژینگەی سروشتیدا. ئەم ڕێبازە زانی زایەندبەدەرە، واتە بەرھەمەی لێکدانی نێرومێ نییە - لەبەر ئەوە ڕوەکە تازەکە نموونەیەکی پێکەڵپێکی سەرچاوەکەی خۆیەتی. ئەمیان جودایە لە موتوربەکردن کە لێکدانی دوو ڕوەکی جودایە بۆ بەرھەمھێنانی ڕوەکێکی نوێی خاوەن خەسڵەتی تێکەڵ لە دوو سەرچاوەکەی خۆی.

شیکردنەوە[دەستکاری]

«ڕاکشاندنی سروشتکرد» ئەوەیە کە چڵی ڕوەکێک ھەر خۆڕسک دەگاتە زەوی و ڕیشاڵ پەیدا دەکات. ئەم چڵە ڕەگدارە، پاش ماوەیەک، پەیوەندی خۆی بە دایکەڕوەکەوە دەبڕێت و دەبێتە بەرھەمێکی نوێ.

«ڕاکشاندنی مرۆڤکرد» یش ئەوەیە مرۆڤ بەشێک لە چڵێکی ئەو ڕوەکەی مەبەستییەتی بە نێو زەویدا ڕادەکشێنێت بەڵام پۆپی ئەو چڵە بەدەرەوە جێدەھێڵێت. ئەو بەشەی لەژێر زەویدایە ڕیشاڵی خۆی دروست دەکات. گەر چڵەکان بەرز و دووربن لە زەوییەوە، دەکرێت لانکەیەکی ھەڵواسراوی لە خۆڵی شێدار و کەرەسەتی پێویست، بۆ ساز بکرێت. ئەم لانکە ھەڵواسراوە دەشێت بە دایکەڕوەک خۆی یان بە دارێکی دیکەوە بێتە ڕاگرتن.

ڕێبازی ڕاکشاندن ئاڵۆزترە لە چاندنەوەی لاسک و قەڵەم. لە ڕاکشاندندا دایکەڕوەک ھەر خۆی سەرچاوەی خۆراک و ئاوە بۆ ڕوەکە تازەکە ھەتا ئەمیان ڕیشاڵی خۆی تەواو پێک دەھێنێت. ڕاکشاندن بەتایبەتی بۆ دەوەنی بەردار و دەوەنی خۆھەڵگژی وەک یاسەمەن و لاولاو کاریگەرە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]