ڕاژەکاری ناو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕاژەكاری ناوەوە ڕەوانە کراوە)

ڕاژەکاری ناو بریتییە لە بەرنامە یان کۆمپیتەرێکی ڕاژەکار کە پرۆتۆکۆلێکی ڕاژەی ناو پیادە دەکا. کاری ئەوەیە کە Idیەکی شیاوی ناسینەوە بۆ مرۆڤ ببەستێتەوە بە Idیەکی ناوەکیی سیستم (کە زۆرتر ژمارەکییە).

بەرچاوترین جۆرەکانی ڕاژەکارەکانی ناو کە ئەمڕۆکانێ خەریکی کارن ڕاژەکارەکانی سیستمی ناوی پاوانن؛ ئەو سیستمەی کە یەکێکە لە دوو ناوخانەی سەرەکیی ئینتەرنێت. گرنگترین ئەرکی ئەم ڕاژەکارانە گۆڕینەوەی ناوی شیاوی لەیادمانەوەی پاوانەکان و خانەخوێکانە لەگەڵ ناونیشانە ژمارەکییەکانی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت (ناونیشانەکانی IP)؛ ئەو ناونیشانە ژمارەکییانەی کە دووھەم ناوخانەی سەرەکین لە ئینتەرنێتدا. ڕاژەکارەکانی DNS بۆ دیاریکردنی شوێنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان و سەرچاوەکانی سەر ئینتەرنێت بەکار دەھێنرێن.