ڕاپەڕینی ١٩٣٥ی ئێزیدییەکان
| ڕاپەڕینی ١٩٣٥ی ئێزیدییەکان | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان | |||||||||
یەزیدییەکانی چیای شنگال | |||||||||
| |||||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||||
|
|
| ||||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
| ھیچ سەرکردایەتییەکی ناوەندی نەبوو |
| ||||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
| ٢٠٠ گوندشین کوژران | |||||||||
ڕاپەڕینی ئێزیدیی ساڵی ١٩٣٥ یان شۆڕشی ١٩٣٥ی ئێزیدییەکان ڕاپەڕینێک بوو لە عێراق لە تشرینی یەکەمی ١٩٣٥ ڕوویدا.[١] حکوومەتی عێراق لە سەردەمی یاسین ھاشمی، ڕاپەڕینێکی خەڵکی ئێزیدیی چیای شنگال دژی سەپاندنی سەربازیی زۆرەملێ شکستپێھێنا.[٢][٣] بەپێی زانیارییەکان، سوپای عێراق بە سەرۆکایەتیی بەکر سدقی زیاتر لە ٢٠٠ ئێزیدی کوشتووە و یاسای سەربازیی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا سەپاندووە.[١] ھەروەھا لەو ساڵەدا لە ناوچەکانی باکوور (کوردنشین) و ناوەڕاستی فوڕات (زۆرینەی دانیشتووانی شیعە)ی عێراق، ڕاپەڕینی ھاوتەریب دژی وەرگرتنی سەربازیی زۆرەملێ سەریھەڵدا.
ئێزیدییەکانی چیای شنگال زۆرینەی دانیشتووانی ئێزیدیی عێراقیان پێکھێنابوو و سێیەم گەورەترین کەمینەی غەیرە مسوڵمان بوون لەناو شانشینی عێراقدا.[٤] لە ساڵی ١٩٣٩دا ھەرێمی چیای شنگال جارێکی دیکە خرایە ژێر کۆنترۆڵی سەربازی و سوپاوە، لەگەڵ قەزای شێخان.[٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 dtic.mil
- ↑ dtic.mil
- ↑ Fuccaro, Nelinda. "Ethnicity, State Formation, and Conscription in Postcolonial Iraq: The Case of the Yazidi Kurds of Jabal Sinjar". International Journal of Middle East Studies Vol. 29, No. 4 (Nov., 1997), pp. 559-580. JSTOR.