بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕاپەڕینی قۆچگری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاپەڕینی قۆچگری
بەشێک لە سەربزێوییەکانی کورد لە تورکیا، شەڕی سەربەخۆییی تورکیا
ڕێکەوت٦ی ئاداری ١٩٢١ - ١٧ی حوزەیرانی ١٩٢١
شوێن
شەڕکەرەکان
ھۆزی ئەتمان
ھۆزی درەژان
ھۆزی قۆچگری
ھۆزی پارچکان
ھۆزی پەڤیزان
ھۆزی زەریکان
ساک
فەرماندە و سەرکردەکان
عەلیشان بەگ خۆبەدەستەوەدان
عەلیشێر ئەفەندی
نووری دێرسیمی
پاسۆ
مستۆ
ئەتاتورک
نوورەددین پاشا
پێشڕەو خاڵیس بەگ(فەرماندەی ھێزی سوارەی شەشەم) Executed
تۆپال عوسمان
ھێز

گوتەی حکوومەت:
٣٠٠٠ یاخیبوو (زۆربەیان سوارەبوونە)
٢٥٠٠ تفەنگ ھەڵگر


گوتەی یاخیبووان:
٦٠٠٠ یاخیبوو

گوتەی حکوومەت:
٣١٦١ پیاو
١٣٥٠ ئاژەڵی سەربازی
٢٧٥٠ تفەنگ ھەڵگر
٣ ڕەشاشی سووک
١٨ ڕەشاشی قوڕس


گوتەی یاخیبووان:
٦٠٠٠ پیاوی سوارە
٢٥٠٠٠ھێزی پیادە
چەند ژمارەیەکی نەزانراو لە میلیشیا و جەندرمەری
زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ٥٠٠ یاخیبوو کوژران
  • ٣٢ سەرکردەی یاخیبوو و ٥٠٠ یاخیبوو گیران و دەستبەسەرکران
  • نەزانراو
 

ڕاپەڕینی قۆچگری (بە کوردیی باکووری: Serhildana Qoçgiriyê؛ بە تورکی: Koçgiri isyanı) یان ڕاپەڕینی کۆچگیری ڕاپەڕینێکی کوردی بوو، کە لە ناوچەی قۆچگری، لە ڕۆژھەڵاتی ئێستای پارێزگای سێواس کە لە شوباتی ١٩٢١ دەستی پێکرد. یاخیبوونەکە سەرەتا عەلەوی بوو، بەڵام سەرکەوتوو بوو لە کۆکردنەوەی پشتیوانیی لەلایەن ھۆزە سوننەکانی نزیکەوە.[١][٢] سەرکردە عەشیرەتی و خێڵەکییەکان پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ کۆمەڵگەی سەرھەڵدانی کوردستان (ساک) ھەبوو.[٣][٤] یاخیبوونەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢١ شکستی ھێنا.

پێشینە

[دەستکاری]

دوای واژۆکردنی پەیمانی سیڤەر کوردەکان ھەستیان بە متمانەی زیاتر کرد بەخۆیان کە توانیویانە لانیکەم بگەنە جۆرێک لە حکوومەتێکی ئۆتۆنۆمی بۆ خۆیان. شێخ عەبدولقادر شەمزینی کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سەرۆکی ساک[٥] پشتگیری لە بیرۆکەی ئۆتۆنۆمیی کورد لە ناوخۆی تورکیادا کرد. بەڵام نووری دەرسیمی و عەلیشێر ئەفەندی لە ئۆتۆنۆمی زیاتریان دەویست، بە پێی مادەی ٦٤ی پەیماننامەکە دەیانویست کوردستانێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن.[٦] مستەفا کەمال ئەتاتورک بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکانی ناوچەی دەرسیم کرد و ھەروەک ئەوەی زانی کە بەشێک لە کوردەکان بەگوێرەی ئەو چواردە خاڵەی کە سەرۆکی ئەمریکا ودرۆ وێڵسۆن ڕایگەیاندبوو، بەدواداچوون بۆ ئۆتۆنۆمی دەکەن، وەڵامی دایەوە کە پلانی وێڵسن بۆ گەلانی پارێزگاکانی ڕۆژھەڵات بێ نرخە و پێیان باشترە بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی تورکیی ئەو پەیڕەو بکەن.[٦]

دانووستانەکان

[دەستکاری]

کوردەکانی دەورووبەری دەرسیم دەستیان کرد بە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، دواجار لەگەڵ ناسیۆنالیستە تورکەکان، وە ھەروەھا ھەڵیانکوتایە سەر چەند کۆگایەکی چەکی تورکیا. تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٠ ئەوەندەیان گرت کە ھەست بە خۆیان بکەن لە پێگەیەکی بەھێزدان و عەلیشان بەگ، سەرۆکی گەرجان ھۆزەکانی بۆ سەربەخۆیی ئامادە کرد. لە کۆتاییدا لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠ بەیاننامەیەکیان گەیاندە کەمالییەکان کە ئەمانەی خوارەوەی تێدابوو.[٧][٨]

  • پێویستە حکوومەتی ئەنقەرە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت کە کورد لەگەڵ سوڵتان لە ئەستەنبوڵ ھەیبوو و ئۆتۆنۆمی کورد قبوڵ بکات
  • ھەروەھا پێویستە حکوومەت لە ئەنقەرە ئەو کەسانە ئاگادار بکاتەوە کە بەیاننامەکەیان نووسیوە سەبارەت بە نزیکبوونەوەیان بەرامبەر بە کوردستانێکی خۆسەر.
  • سەرجەم زیندانییانی کورد لە زیندانەکانی ئەرزنجان، مەلەدی، ئێلازیز (ئەمڕۆی خارپێت) و سێواس ئازاد دەکرێن.
  • ئیدارەی تورکیا لەو ناوچانەی کە زۆرینەی کوردیان تێدایە دەبێت بڕوات
  • وە سوپای تورکیا کە ڕەوانەی ناوچە کوردنشینەکان کرا، پێویستە بکشێتەوە

تا ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠ داوای وەڵامیان کرد.[٩][١٠] لە ٢٥ی کانوونی دووەمدا کوردەکان دیسانەوە داوایان کرد کە مافی سیاسیی زیاتریان پێبدرێت لە پارێزگاکانی دیاربەکر و بەتلیس و وان و خارپێت وەک لە پەیمانی سیڤەردا ڕێککەوتوون.[١١] کەمالییەکان سەرەتا گوێیان لە داواکارییەکانیان بوو بۆ ئازادیی زیاتری سیاسی، بەڵام لە ھەمان کاتدا ھێزی بەرچاویان گواستەوە بۆ ناوچەکە بە مەبەستی دامرکاندنەوەی یاخیبوونەکە.[١٢] سەرەڕای ئەوەش حکوومەتی تورکیا ھەوڵی فریودانی کوردەکانی دا وەک چۆن حاکمێکیان بۆ پارێزگاری خارپێت نارد بۆ پێرتەک بۆ ئەوەی دڵنیایان بکاتەوە کە مستەفا کەمال بە داواکارییەکان ڕازی بووە. تەنانەت مستەفا کەمال ئەندامی پەرلەمانی زیادەی لەو ھەرێمەوە کاندید کرد.[١٣] ھەروەھا حکوومەتی تورکیا پێشنیاری ئەوەی کرد کە موتەسەڕڕیفێکی کورد بۆ ناوچەکە ڕاسپێرێت، بەڵام شۆڕشگێڕان بە نوێنەرایەتی سەید ڕەزا و عەلیشان بەگ (بەرپرس لە گەرجان) ئەو پێشنیارەیان ڕەتکردەوە، و داواکارییەکەیان دووپاتکردەوە کە ئەوان حکوومەتێکی سەربەخۆی کوردییان دەوێت نەک حکوومەتێک کە ئەنقەرە بیسەپێنێت.[١٤]

یاخیبوونەکە

[دەستکاری]

دوابەدوای ئەم وەڵامە، مستەفا کەمال فەرمانی دەستگیرکردنی نووری دەرسیمی دەرکرد و لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا دەستبەسەرکرا و گەیەنرایە زیندان.

فەرماندەی سوپای ناوەندی نورەددین پاشا ھێزێکی نزیکەی ٣٠٠٠ سوارە و لەوان کەتیبەکانی تۆپاڵ عوسمانی نارد.[١٥] تا مانگی شوبات شەڕ لە نێوان پارتەکاندا دەستی پێکرد و تورکەکان داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی شۆڕشگێڕانی کوردیان دەکرد. یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەی نێوان فراکسیۆنەکان بە سەرکەوتوویی بۆ کورد کۆتاییی ھات، بەڵام شەڕ بەردەوام بوو[١٦] و یاخیبووان تا ١٧ی حوزەیرانی ١٩٢١ تێکشکێنران.[١٧]

پێش سەرکوتکردنی یاخیبووان، نورەددین پاشا وتی (بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئەم لێدوانە ھی تۆپاڵ عوسمانە):

لە نیشتمان (تورکیا)، ئێمە ئەو کەسانەمان پاککردەوە کە دەڵێن "زۆ" (ئەرمەنییەکان)، وە من ئەو کەسانەش پاک دەکەمەوە کە دەڵێن "لۆ" (کورد) لە ڕەگ و ڕیشەیانەوە.[١٨][١٩]

دڕندەییی سەرکوتکردنەکە وایکرد ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە بڕیاری دادگاییکردنی نورەددین پاشا بدات. ھەرچەندە نورەددین پاشا لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە کارەکەی دوورخرایەوە و بانگھێشتی ئەنقەرە کرا، بەڵام مستەفا کەمال ئەتاتورک دەستوەردانی کرد و ڕێگری لە دادگاییکردنەکە کرد.[٢٠]

دڕندەییی کردەوەی ھێزەکانی تورکیا تەنانەت بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئەنقەرەی تووشی شۆک کرد. یەکێک لە نوێنەران وتی: "تەنانەت بەربەرییە ئەفریقییەکانیش زیادەڕەوییەکی لەو شێوەیە قبووڵ ناکەن".[٢١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Güneş، Ergin (2014). Boztuğ، Onursal (ed.). Koçgiri İsyanı Ekseninde Dersim Direnişi. Sempozyumu'nda Sunulan Bildiriler, 20–22 Eylül 2013 (بە تورکی). Tunceli University. لاپەڕە 244.
  2. Olson، Robert W. (١٩٨٩). The emergence of Kurdish nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880–1925. University of Texas Press. لاپەڕە ٣٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٩٢-٧٧٦١٩-٧.
  3. Olson، Robert W. (١٩٨٩). The emergence of Kurdish nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880–1925. University of Texas Press. لاپەڕە ٢٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٩٢-٧٧٦١٩-٧.
  4. Olson، Robert؛ Rumbold، Horace (١٩٨٩). «The Koçgiri Kurdish rebellion in 1921 and the draft law for a proposed autonomy of Kurdistan». Oriente Moderno. ٨ (٦٩) (1/6): ٤١. doi:١٠.١١٦٣/٢٢١٣٨٦١٧-٠٦٩٠١٠٦٠٠٦. ISSN ٠٠٣٠-٥٤٧٢. JSTOR ٢٥٨١٧٠٧٩.
  5. Özoĝlu، Hakan (٢٠٠٤). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries (بە ئینگلیزی). SUNY Press. لاپەڕە ٨٨–٩١. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-٥٩٩٣-٥.
  6. 1 2 Olson، Robert W. (١٩٨٩). The emergence of Kurdish nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880–1925. University of Texas Press. لاپەڕە ٢٨–٢٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٩٢-٧٧٦١٩-٧.
  7. Meiselas، Susan (١٩٩٧). Kurdistan: In the Shadow of History (بە ئینگلیزی). New York: Random House. لاپەڕە ١٢٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٢٦-٥١٩٢٨-٩.
  8. Olson, Robert; Rumbold, Horace (1989) p. 43
  9. Robert Olson, (1989) p. 30
  10. Olson, Robert; Rumbold, Horace (1989) p. 43
  11. Olson, Robert; Rumbold, Horace (1989) p. 43
  12. Robert Olson, (1989) p. 30
  13. Robert Olson, (1989) p. 31
  14. Robert Olson, (1989) p. 31
  15. Andrew Mango, Atatürk, John Murray, 1999, ISBN 978-0-7195-6592-2, p. 330.
  16. Robert Olson, (1989) p. 32
  17. Ergün Aybars, İstiklâl Mahkemeleri, Bilgi Yayınevi, 1975, p. 34. (تورکی)
  18. Hans-Lukas Kieser, Iskalanmış barış: Doğu Vilayetleri'nde misyonerlik, etnik kimlik ve devlet 1839–1938, İletişim Yayınları, 2005, ISBN 978-975-05-0300-9, p. 570. (تورکی) (original: Der verpasste Friede: Mission, Ethnie und Staat in den Ostprovinzen der Türkei 1839–1938, Chronos, 2000, ISBN 3-905313-49-9) (ئەڵمانی)
  19. Martin van Bruinessen, Mullas, Sufis and Heretics: The Role of Religion in Kurdish Society: Collected Articles, ISIS Press, 2000, ISBN 978-975-428-162-0, p. 183.
  20. Andrew Mango, Atatürk, John Murray, 1999, ISBN 978-0-7195-6592-2, p. 330.
  21. Gingeras، Ryan (٢٠١٦). Fall of the Sultanate: The Great War and the End of the Ottoman Empire 1908–1922. Oxford University Press. لاپەڕە ٢٨٤. ژپنک ٩٧٨-٠١٩٩٦٧٦٠٧١.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]