ڕاندی بێری
| ڕاندی بێری | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ کۆلۆرادۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| پیشە | دیپلۆمات |
| پۆستەکان | باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیپاڵ، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ مافەکانی مرۆڤی کەسانی ھاوڕەگەزخواز |
| پەروەردە | کۆلێژی بێتانی |
ڕاندی ویلیام بێری (بە ئینگلیزی: Randy William Berry) (لەدایکبووی ١٩٦٥) دیپلۆماتکاری ئەمریکی. وەک یەکەم نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ مافەکانی مرۆڤی کەسانی ھاوڕەگەزخواز لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە، ھەروەھا جێگری یاریدەدەری وەزیر لە نووسینگەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و کار بووە. لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە کاندیدکرا بۆ ئەوەی ببێتە باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیپاڵ و لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پشتڕاستکرایەوە.[١] [٢] پێری لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڕوانامەی خۆی پێشکەش بە بیدیا دیڤی بەھاندەری سەرۆکی نیپاڵ کرد. [٣] پێری یەکێکە لەو پێنج باڵیۆزەی بە ئاشکرا ھاوڕەگەزبازە کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا دەستنیشانکراون. [٤] لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بێری کاندید کرد بۆ ئەوەی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە نامیبیا کار بکات. ھاوسەرگیری لەگەڵ ھاوسەرەکەی پراڤێش سینگ کردووە، و پێکەوە کوڕ و کچێکیان ھەیە (منداڵی لەخۆگرتوون). خێزانەکە لە واشنتۆن دی سی نیشتەجێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «PN1908 - 181 nominees for Foreign Service, 114th Congress (2015-2016)». U.S. Congress. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «PN1942 - Nomination of Randy W. Berry for Department of State, 115th Congress (2017-2018)». U.S. Congress. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Technical Difficulties». U.S. Embassy in Nepal. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Johnson، Chris (٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «Senate confirms fifth openly gay ambassador under Trump». Washington Blade: Gay News, Politics, LGBT Rights (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.