ڕامین حوسێن پەناھی
ڕواڵەت
(لە ڕامین حسێن پەناھیەوە ڕەوانە کراوە)
ڕامین حوسێن پەناھی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٩٥ |
| مەرگ | ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (٢٣ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | لە سێدارە دراوی سیاسی. |
| نەتەوە | ئێرانی |
| پیشە | پێشمەرگەی کۆمەڵە |
ڕامین حوسێن پەناھی (١٩٩٥ – ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨) پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە پێکدادانێکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە برینداری دەستگیر کرا.[١] لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لەلایەن لقی ١ی دادگای سنەوە بڕیاری لەسێدارەدرانی دەرچووە، تۆمەتەکانیشی ئەمانە بوون: ھەڵگرتنی چەک، وەستانەوە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ئەندامێتی کۆمەڵە.[٢] لە ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٨دا لە زیندانی ڕەجاییشەھری کەرەج لە سێدارە درا. ھەمان ڕۆژ لوقمان مورادی و زانیار مورادی کە دوو برابوون لەسێدارە دران.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ماڵپەڕی ھەنگاو (١١ی تەممووزی ٢٠١٧). «ڕامین حوسێن پەناھی لەسێدارە درا». لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- 1 2 ماڵپەڕی لڤینپرێس (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «ڕامین حوسێن پەناھی لەسێدارە درا». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |