ڕافع سەلامە
ڕافع سەلامە | |
|---|---|
| ناوی خۆماڵی | رافع سلامة |
| مردن | ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ مەواسی، کەرتی غەززە |
| دڵسۆزی | |
| ساڵانی خزمەت | ١٩٩٠ەکان–٢٠٢٤ |
| فەرماندەیی | فەرماندەی قەسام، لقی خان یوونس |
| پێکدادانەکان/جەنگەکان | |
ڕافع سەلامە (بە عەرەبی: رافع سلامة؛ مردووی ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤) چەکدارێکی فەلەستینی بووە و بەرپرسی لقی خان یوونسی کەتیبەکانی قەسام بوو کە باڵی سەربازی حەماسە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤دا، لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ھێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەواسی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا.[١][٢]
پیشەی سەربازی
[دەستکاری]سەرەتا لە قوتابخانەیەک لە خان یونس کاری کردووە پێش ئەوەی لە سەرەتای نەوەدەکاندا پەیوەندی بە حەماسەوە بکات و وەک فەرماندەی لیوای خان یونس بە فەرماندەیی محەممەد سینوار دەستنیشان بکرێت. ئیسرائیل سەلامی تۆمەتبار کردووە بە ڕێکخستنی ھەڵمەتی سنووربەزاندنی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ و گرتنی گیلعاد شەلیت و ھەروەھا ھێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل.[٣][٤]
ئیسرائیل لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ماڵەکەی لە کەمپی مەواسی بۆردومان کرد و ھەردوو سەلامە و سەرۆکی لیواکانی قەسام محەممەد زەیف کوژران. ھەروەھا ھێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکەی سەر کەمپی ئاوارەکان لانیکەم ٩٠ فەلەستینی کوژران و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.[٥] بەگوێرەی کەناڵی سعودی حەدەس، سەلامە لە ھێرشەکەدا کوژراوە و زەیف بە سەختی بریندار بووە.[٦] حەماس ئیدیعاکانی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە سەرکردەکانی کردووەتە ئامانج و بە "تۆمەتی درۆ" ناوی برد کە ئامانجیان "پەردەپۆشکردنی قەبارەی کۆمەڵکوژییە ترسناکەکە" بوو.[٧] دوای چەند کاتژمێرێک لە ھێرشەکان، سەرچاوەکان کوژرانی سەلامەیان پشتڕاستکردەوە کە لەلایەن کەسوکار و ئەندامانی حەماسەوە بەخاک سپێردرا.[٨] ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کۆچی دوایی پشتڕاستکردەوە.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Clarke-Billings، Lucy (١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤). «IDF says senior Hamas commander Rafa Salama killed in Israeli air strike». BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٩ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Who was Hamas commander Rafa Salama 'killed by Israeli strike'?». The New Arab. ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤.
- ↑ Clarke-Billings، Lucy (١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤). «IDF says senior Hamas commander Rafa Salama killed in Israeli air strike». BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٩ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.Clarke-Billings, Lucy (14 July 2024). "IDF says senior Hamas commander Rafa Salama killed in Israeli air strike". BBC. Retrieved 9 August 2024.
- ↑ «Who was Hamas commander Rafa Salama 'killed by Israeli strike'?». The New Arab. ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤."Who was Rafa Salama, the Hamas military commander 'killed by Israel'?". The New Arab. 15 July 2024.
- ↑ Gadzo، Mersiha. «Israel's war on Gaza updates: Israeli strikes on al-Mawasi kill at least 90». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Tondo، Lorenzo؛ Tantesh، Malak A. (١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Hamas mastermind of 7 October attack target of deadly Gaza strike, claims Israel». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Bisset، Victoria؛ Chamaa، Mohamad El (١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Israel targets Hamas military leader; 71 killed in Mawasi strike, officials say». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠١٩٠-٨٢٨٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «New Evidence Suggests Death of Qassam Brigades Leader». Asharq Al-Awsat. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ↑ «Hamas confirms the killing of military commander Mohammed Deif». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.