بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕادیۆ سەلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی رادیۆ سەلام
لۆگۆی رادیۆ سەلام

ڕادیۆ سەلام وێستگەیەکی ڕادیۆی سەربەخۆی ھەمە ئایین و پێکھاتەیە لەسەر شەپۆلی ٩٤٫٣، ئامانجی گرنگیدانە بە بارودۆخی پەنابەرانی سوریا و ئاوارەکانی ناو عێراقە کە بە ھۆی جەنگەوە ئاوارە بوون، بە تایبەت لە دەشتی نەینەوا دوای داگیرکردنی ناوچەکە لە ٢٠١٤  لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).

ئامانجەکانی رادیۆ

[دەستکاری]

ڕادیۆ سەلام مۆسیقا و ڕاپۆرت و پرۆگرام[نموونە پێویستە] پەخش دەکات بە شێوەیەکی بەردەوام لە ھەفتەدا و ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بە ھەردوو زمانی کوردی[١][٢] و عەرەبی. ھەوڵ دەدات پشتگیری لە گفتوگۆ بکات و لایەنەکان لێک نزیک بکاتەوە، ھەروەھا دەنگی ئاوارە و پەنابەران و گەڕاوەکان بگەێنێت، و پاڵپشتی لە پاراستنی مافی کەمینەکان، وەک کریستیان و ئیزیدییەکان بکات. کاتێک رادیۆ سەلام  دروستبوو، نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ئاوارە و پەنابەر ھاتبوون  بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق[٣].

پرۆگرامەکانی لە ھەولێر و دھۆک پەخش دەکات لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و نەینەوا و ھەروەھا لە ڕێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی و بەرنامەی مۆبایلەوە.

تیمی رادیۆ سەلام لە ناو ستودیۆ
تیمی رادیۆ سەلام لە ناو ستودیۆ

دامەزرێنەر و ھاوبەشەکان

[دەستکاری]

ئەم رادیۆیە دامەزرا بە دەستپێشخەری سێ رێکخراوی نا حکومی فەرەنسی  La Guilde Européenne du Raid[٤],  رادیۆ بێ سنور Radio Sans Frontières  and l'Oeuvre d'Orient[٥] .

پاڵپشتی دارایی پێشکەشی رادیۆ سەلام کراوە لەلایەن دەزگای رائوول فۆلیرۆ و سەنتەری قەیران و کێشەکانی سەر بە وەرزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و ئەورۆپا و کاروبارەی دەرەوەی فەرەنسی و وەکالەتی گەشەپێدانی فەرەنسی[٦]، و ناوچەی ئۆفیرۆنی رون ئەلب. ناونیشانی رادیۆ لە ھەولێرە لە ئۆفیسەکانی کۆمپانیای میدیایی بابیلۆن.

لە سەرەتای دروستکردنی رادیۆ، بوو بە بابەتی میدیایی و ڕاپۆرتی لەسەر دروستکرا لەلایەن چەندین دەزگای میدیایی فەرەنسی وەک [٧]TV5 Monde و RFI.  و بریار وایە کە فیلمێکی لەسەر دروست بکرێت لە لایەن دەرھێنەری فەرەنسی گزافییر دی لۆزان و لە ساڵی ٢٠٢٢  پەخش بکرێت[٨].

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Radio al-Salam porte la voix des déplacés irakiens». RFI (بە فەرەنسی). ١٣ی نیسانی ٢٠١٥. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Al-Salam، Radio. «Radio Al-Salam / رادیو السلام». Radio Al Salam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «Radio Al-Salam, un émetteur de paix dans la violence irakienne». Aleteia (بە فەرەنسی). ٩ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «ONG La Guilde». La Guilde Européenne du Raid (بە فەرەنسی). لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «Radio Al-Salam : une radio pour les réfugiés d'Irak -». Œuvre d'Orient - au service des chrétiens d'Orient (بە فەرەنسی). ١٦ی نیسانی ٢٠١٥. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «Décembre 2021 : l'AFD soutient 34 nouveaux projets d'OSC françaises». www.afd.fr (بە فەرەنسی). لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. Irak : dans la région d'Erbil, radio Al-Salam diffuse la paix (بە ئینگلیزی)، لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  8. AlloCine، Radio Al-Salam (بە فەرەنسی)، لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە