ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕابیته‌ی ئیسلامیی کوردەوە ڕەوانە کراوە)
پەڕگە:Logo HLO.png
لۆگۆی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
ناوبڕHLO
دامەزران16-6-1988
دامەزرێنەرد عەلی محی الدین قەرەداغی
جۆرڕێکخراوێکی خێرحوازی مرۆڤدۆستی قازانج نەویستە
ئامانجبوژانەوەی وڵات و خزمەتکردن بە بێ باوکان و هەژاران
ئۆفیسی سەرەکیعێراق - کوردستان - سلێمانی
دەڤەری خزمەت
هەرێمی کوردستان و کیشوەری ئەفریقا
خزمەتگوزارییەکانکەفالەتی منداڵی بێ باوک بە مووچەی مانگانە, دروستکردنی خانوو بۆ بێ باوک و هەژار, دابینکردنی هەلی کار, کەفالەتی قوتابی, هەڵکەندنی بیری ئاوی خواردنەوە
وێبگەhttps://hlo-iq.org
پێشووتر ناسرابوو بە
ڕابیتەی ئیسلامی کورد

ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی ڕێکخراوێکی سەربەخۆیەو ناسنامەیەکی (مۆرکێکی) خێرخوازی ھەیە، لە مانگی حوزەیرانی ١٩٨٨ لە وڵاتی تورکیا دامەزراوە، یەکەم کۆنگرەی خۆی لەھەمان ساڵدا ئەنجام داوە، پاشان ھەمان ساڵ مۆڵەتی فەرمی لە ئەڵمانیا وەرگرتووە و تۆمار کراوە و لقەکانی خۆی لە (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا) کردووەتەوە، لەتاراوگەو لەژێر دەستی کۆمەڵێک لاوی شانازی کار بەئاینەکەیانەوەو لەسەرووی ھەمویانەوە دکتۆر عەلی محێدین قەرەداغی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی دامەزراوە، پاشان ھەمان ساڵ مۆڵەتی فەرمی لە ئەڵمانیا وەرگرتووە و تۆمار کراوە و لقەکانی خۆی لە (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا) کردووەتەوە.

ئەویش لەبەرەنجامی ئەو ھەموو ستەملێکردن و نەھامەتیانەی کەبەسەر گەلی عێراق و کورددا ھات، بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی دوایدا.. ..

ھەروەھا بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی ھەژاران و نەدارانی کوردستان بەکەسانی خێرخوازو چاکە خوازو ڕێکخراوە مرۆیییە خێرخوازەکان، کە بایەخی چڕکردووەتەوە لەپێناو خزمەتکردن بەو گەلانەی کە گیرۆدەی ژێر دەستەی و چەندین دەردو مەینەتین لەجیھاندا، بەراستی ھەوڵ و لێبڕانی ھەمویانە جێگای ڕێزی وسوپاسە کەھات بەدەم بانگەوازی برایەتی ئیسلامی و مرۆیی ئەم گەلە ستەم دیدەوە، لای کەسیش شاراوەنییە کە ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی جێگای بڕواو متمانەی زانایان و بەرپرسانە لەناوچەکە و لەدەرەوەدا.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]