ڕابردوو
ڕابردوو کۆمەڵەی گشت ئەو ڕووداوانەیە کە پێش ئێستا ڕوویان داوە.[١] تێگەیشتەی ڕابردوو لەوە کەوتووەتەوە کە مرۆڤ بە شێوازێکی ھێڵی کات ئەزموون دەکا. ڕەوتی ڕووداوەکان لە چاو مرۆڤەوە وەکوو ھێڵێک لە ڕابردووەوە دێت و بە ڕێگەی ئێستاوە بەرەو داھاتوو دەڕوات. ئەوەی لە ڕابردوودا بە سەر کەسێکدا ھاتووە لە بیریدا دەمێنێتەوە. تەنانەت ئاژەڵانیش ڕابردوویان بە بیر دێتەوە. جگە لەوەش، لە سەرھەڵدانی زمانی نووسراو بەم لاوە، مرۆڤ ڕابردووی خۆی تۆمار کردووە و ناوی ناوە مێژوو.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |