ڕائیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هێمای ئایینی ڕائیلیزم

ڕائیلیزم ئایینێکە کە بیرۆکەکەی پەیوەستە بە مرۆڤە گریمانەییەکانی دەرەوەی زەوی[١]، ڕائیلیزم لەلایەن ڕۆژنامەنووسی پێشووی ئۆتۆمبێلی وەرزشی فەرەنسی کلۆد فۆریلۆن لە ساڵی ١٩٧٤ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دوای کۆنفرانسێکی بەرفراوان دامەزراوە و بە گەورەترین ئایینی نامۆ لە جیهاندا وەسف دەکرێ.

ئادەم و حەوا و ئیلۆهیمی لە دەرەوەی زەوی (بەپێی بزووتەوەی ڕائیلیزم)

باوەڕەکانیان[دەستکاری]

ڕائیلییەکان پێیان وایە فۆریلۆن کە بە ڕائیل ناوی دەبەن، لە بوونەوەرەکانی ئیلۆهیمەوە زانست و ڕێنمایی وەرگرتووە، کە بوونەوەرێکن بەپێی باوەڕەکەیان لە مرۆڤەوە نزیکن و ئەوانەن کە دەرکەوتەکانی ژیانیان لەسەر هەسارەی زەوی دروست کردووە، هەروەها ڕائیلییەکان پێیان وایە کە ئەم بوونەوەرانە لە ڕابردوودا گەیشتوونەتە سەر زەوی و لە ڕابردوودا وەک “خودا” یان “فریشتە” بۆ مرۆڤ دەرکەوتوون و هۆکاری دامەزراندنی زۆرێک لە ئایینە ناسراوەکانی ئەمڕۆ بوون[٢].

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ تۆماس پاوڵ ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢: نووسەری وەرزشی و بێگانەکان و کولتێک کە ٥٥ هەزار باوەڕداریان هەیە.
  2. ^ بارێت دەیڤید ساڵی ٢٠٠١. کتێب باوەڕدارانی نوێ: ڕاپرسییەک لە مەزهەب و کولتوری و ئایینە بەدیلەکان، لەندەن

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]