ڕائید جووحی
| ڕائید جووحی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ پارێزگای میسان، عێراق |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | دادوەر، بەرپرس |
| پەروەردە | Faculty of Law, University of Baghdad، Judicial Institute of Iraq |
| پلەی ئەکادیمی | ماستەر |
ڕائید جووحی (١٩٧١) دادوەرێکی عێراقییە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ وەک بەڕێوەبەری ھەواڵگری عێراق دەستنیشانکرا، تاوەکو لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە کارەکەی دوورخرایەوە.[١][٢]
پێش ئەوەش، لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ەوە وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی مستەفا ئەلکادیمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستنیشانکرا، ڕائد سەرۆکی دادوەری لێکۆڵینەوە بووە لە دادگای باڵای تاوانەکان، ئەوکات پشکنەری گشتی پێشووی وەزارەتەکانی بەرگری و کاروباری دەرەوە بووە، و یەکەم لێکۆڵەر بووە کە لە ١ی تەممووزی ٢٠٠٤ لەگەڵ سەددام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کۆبووەتەوە[٣] لە یەکەم دانیشتنی لێکۆڵینەوەدا سەبارەت بە تۆمەتەکانی سەر سەددام. لێکۆڵینەوەکان دوو ساڵی خایاند، لەو ماوەیەدا ڕائید جووحی دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لە سەددام لە دۆسیەی دوجەیل و ئەنفال. لە سەردەمی سەددام حوسێن، لە نەجەف، وەک دادوەری لێکۆڵینەوە دەستنیشانکرا و دواتر دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە ڕووی لە بەغدا کرد. ڕائید وتی: کاتێک ڕژێمی پێشوو لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣دا کەوت، ئامێری سیاسی دەوڵەت داڕما، بەڵام دامەزراوەکانی دەوڵەت مانەوە، بە ئامێری دادوەریشەوە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کارمان وەستاند، پێش ڕووخانی ڕژێم دادوەری لێکۆڵینەوە بووم لە ناوچەی نەجەف، بەھۆی شەڕەکەوە بەرەو بەغدا ڕۆیشتم، و لەوێشەوە سەر بە دەوڵەت بووم لە وەزارەتی داد، و منیش بۆ کارکردن لە دادگاکانی پایتەخت دەستنیشانکرام و تا شەوی ڕووخانی ڕژێمی سەددام بەردەوام بووین لە کارکردن».[٤] ڕەید لە ساڵی ١٩٩٣ لە کۆلێژی یاسای (زانکۆی بەغدا) دەرچووە، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ پەیمانگای دادوەری و لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی ماستەر لە یاسای نێونەتەوەییی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستھێناوە[٥] کاتێک عەبدولمەجید خویی کوژرا، ڕاید فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ موقتەدا سەدر دەرکرد، چونکە ئەو ھاندەری سەرەکی کوشتنی ئەلخویی بوو.[٦] جێفری کۆنگۆن لە کتێبەکەیدا (دیماگۆژی یان دیموکراسی: دۆسیەی تێوەگلانی موقتەدا سەدر) دەڵێت “مولازمی دادوەری لە نەجەف، ڕائید جووحی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ موقتەدا سەدر دەرکرد، دواتر ڕائید جووحی لە پلەی چوارەمەوە بەرزکرایەوە بۆ پلەی دووەم، و گواسترایەوە بۆ بەغدا تا بوو بە سەرۆکی دادگای تایبەتی تاوانەکان لە عێراق و وتەبێژەکەی دواتر چووە بۆ کارلایل پارکس لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا و لەوێ وانەبێژ بووە تا ساڵی ٢٠١١، دواتر گەڕاوەتەوە عێراق بۆ ئەوەی داوای خانەنشینی بکات لە دەسەڵاتی دادوەری.[٧] ڕائید سەبارەت بە کارەکانی لە لێکۆڵینەوە لە سەددام دەڵێت، کاتێک ئەو ئەرکەم پێ سپێردرا، ئەوە حسابم نەدەکرد کە بەدواداچوون بۆ کەسێک بکەم کە تەنھا بەم دوایییە سەرۆککۆماری عێراق بوو، بەڵکو گەیشتن بە دادپەروەریم کردە ئەولەوییەتی سەرەکی خۆم، من پێش ھەموو شتێک دادوەرم و بەرپرسیارم لەبەردەم خودا و گەلدا بۆ چەسپاندنی حەقیقەت، بەم شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ سەددام حوسێن کرد، پرسیارم لێکرد بە متمانەیەکی تەواوەوە بگەنە ڕاستییەکان».
پرسیار لە ڕائید جوھی کرا سەبارەت بەو دەسەڵاتە سیاسییەی کە ئەوی دامەزراندووە و وتی «ھەڵبژاردنی دادوەرێک بۆ ئەرکێکی دیاریکراو دەکەوێتە دەسەڵاتی دادوەری، دامەزراندنی من لەسەر بنەمای بڕیارێکی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئەو کاتە بوو، ئێمە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٤ دەستمان بە کارەکان کرد پێش گواستنەوەی دەسەڵات لە پۆڵ بریمەری فەرمی ئەمریکی بۆ دکتۆر ئەیاد عەلاوی گەڕان بەدوای کەسێکدا ھەبوو کە سەرکردایەتی لێکۆڵینەوەکە بکات». پرسیار لە ڕائید جووحی کرا سەبارەت بە شەرعییەتی سیستمی دادوەری عێراق دوای داگیرکاری و دانانی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری مەدحەت ئەلمەحمود. گوتیشی، من پێموایە حکوومەتی ئینتقالی ئەمریکا ئەوی ڕاسپاردووە، بەشێوەیەکی فەرمی و یاسایی بەپێی یاسا نێونەتەوەیییەکان عێراق لەژێر داگیرکاری نێونەتەوەیی ئەمریکا و بەریتانیادا بووە، «نامەیەکی فەرمی ھەبوو کە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا و بەریتانیاوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی ناردبوو و ڕای دەگەیەنێت دەوڵەتی عێراق داگیردەکەن». ئەوان خۆیان بە داگیرکەری عێراق ڕاگەیاند. بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش دەرچوو کە ئەم داگیرکارییەی چەسپاند بەپێی ڕێککەوتننامەی نێونەتەوەیی ژنێڤ و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ١٤٨٣ و ١٥١١، ئەمریکا و بەریتانیا بەرپرسیار بوون لە بەڕێوەبردنی عێراق وەک دەوڵەتی داگیرکەر. بینیان مامۆستا مەدحەت مەحموود شایستەترین و شیاوترین پیاوە بۆ سەرپەرشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری؛ بۆیە ئەویان بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان کرد».
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «الكاظمي يكلف مدير مكتبه رائد جوحي بمهام رئيس جهاز المخابرات». الكاظمي يكلف مدير مكتبه ڕائد جوحي بمهام رئيس جهاز المخابرات. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «earthiq.news». earthiq.news (بە عەرەبی). ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ 040701-030، ٤ی ئابی ٢٠٠٤، لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە
- ↑ Web-Tronic. «Mon Liban». Mon-Liban (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «บาคาร่า ออนไลน์ เว็บตรง สมัคร เล่นง่าย รวมทุกค่ายดัง 2025». www.nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «رائد». archive.aawsat.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Jeffrey Coonjohn. Demagoguery or Diplomacy The Case for Engaging Moqtada al-Sadr (PDF). لاپەڕە ١٠. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |