چەیم ھێرزۆگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چەیم هێرزۆگەوە ڕەوانە کراوە)
چەیم هێرزۆگ
بە عیبری: חיים הרצוג
لەدایکبوون١٧ی ئەیلوولی ١٩١٨
بێڵفێست، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٧ی نیسانی ١٩٩٧(١٩٩٧-٠٤-١٧) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
ئورشەلیم، ئیسرائیل
شوێنی ناشتنMount Herzl
باوکYitzhak HaLevi Herzog
دایکSarah Herzog
خوشک و براYaakov Herzog
ھاوسەرئاورا هێرزۆگ
منداڵئایزک ھێرزۆگ، Michael Herzog
زمانەکانی ئاخاوتنعیبری، ئینگلیزی
پۆستەکانPermanent Representative of Israel to the United Nations، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل، Knesset member، باڵیۆز
پەروەردەزانکۆی کامبریج، University College London
شوێنی کارئۆرشەلیم
دەستپێکی چالاکی١٩٤٣
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢
ئەندامی حیزبیMapai، Israeli Labor Party، Alignment
ئایینجوولەکایەتی
پلەی سەربازیmajor، Aluf
ناکۆکیجەنگی جیھانیی دووەم، 1948 Palestine War، Suez Crisis
لقی سەربازیسوپای بەریتانیا، Haganah، ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل
خەڵاتەکانhonorary doctorate of Haifa University، honorary doctor of Tel Aviv University، honorary doctor of the Hebrew University of Jerusalem

چەیم ھێرزۆگ (بە عیبری: חיים הרצוג‎؛ ١٧ی ئەیلوولی ١٩١٨ – ١٧ی نیسانی ١٩٩٧)[١] سیاسەتمەدار و ژەنەڕاڵ و پارێزەر و نووسەرێکی ئیسرائیلی لەدایکبووی ئێرلەندا بووە و لە نێوان ساڵانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٩٣ وەک شەشەمین سەرۆکی ئیسرائیل کاری کردووە. ھێرزۆگ لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا پەیوەندی بە سوپای بەریتانیاوە کرد، بە پلەی یەکەم لە ئەڵمانیا وەک فەرماندەی تانک لە فەیلەقی زرێپۆش کاردەکات.[٢] لە ساڵی ١٩٤٣دا لە فەیلەقی ئییتلاعات ڕاسپێردرا[٣] لە ساڵی ١٩٤٧ بە پلەی مەیجر لە سوپای بەریتانیا بەجێھێشت. لە ساڵی ١٩٦٢ بە پلەی مەیجر جەنەڕاڵ لە سوپای بەرگری ئیسرائیل خانەنشین بووە. لە ساڵی ١٩٧٢دا لەگەڵ مایکل فۆکس و یاکۆڤ نیمان ھاوبەشی کرد، و کۆمپانیای یاسایی ھێرزۆگ، فۆکس و نیمان دامەزراند کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی یاسایی لە ئیسرائیل.[٤] لە ساڵی ١٩٧٥دا ھێرزۆگ وەک باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا، لەو پۆستەدا تا ساڵی ١٩٧٨ کاری کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Pace, Eric (18 April 1997). "Chaim Herzog, Former Israeli President, Dies at 78". The New York Times. Retrieved 6 June 2016.
  2. ^ "Herzog, Chaim (1918–1997)". Israel and Zionism. The Department for Jewish Zionist Education. Archived from the original on 26 September 2007. Retrieved 5 November 2007. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Supplement 36274". The London Gazette. 3 December 1943. p. 5331. Retrieved 2 April 2018.
  4. ^ Noam Sharvit (26 June 2006). "BDI: Herzog, Fox & Neeman remains top Israeli law firm". Globes. Archived from the original on 18 October 2015. Retrieved 29 March 2015. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.