چەکی زیندەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چەکی زیندەیی یاخود چەکی بایۆلۆجی یەکێکە لە چەکە کۆمەڵکوژەکان کە توانای زیان گەیاندنی ھیچ کەمتر نیە لە چەکی ناوەکی و بگرە زیانەکانی پتریشە. ئەم چەکە شێوەی کارکردنی بریتییە لە بەکارھێنانی بەکتریا و ژەھر بۆ ئەوەی لە شار و ڕیزەکانی دوژمن نەخۆشی و پەتای جۆراوجۆر بڵاو ببێتەوە تاکو ژمارە و ورە و توانایان دابەزێت و ھەر لە ناو خۆیاندا یەک بە یەک نەخۆشی لە یەکتر بگرنەوە و کۆتاییان بێت. ئەم چەکە وەنەبێت چەکێکی نوێ بێت بەڵکو لە سەردەمی ڕۆمانەکانیشدا بەکارھاتووە و ڕۆمانەکان کارێز و ڕووباری دوژمنەکانیان ژەھراوی کردووە و بەکارھێنانیشی لە سەردەمی نوێدا بەشێوەیەکی بەرچاو دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە دەستی پێکرد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]