چەندێتی
ڕواڵەت
(لە چەندایەتیەوە ڕەوانە کراوە)
| چەندێتی | |
|---|---|
| لقی | تایبەتمەندی، بایەخ |
| بابەتی لاوەکی | پێوان |
| بەرامبەر | qualitative property |
چەندێتی جۆرە تایبەتمەندییەکە کە بەشێوەی گەورەیی یان فرەیی ھەیە. چەندێتی یەکێک لە پۆلە بنەڕەتییەکانی شتانە. ئاماژە بە ھەر جۆرە تایبەتمەندییەک دەکا کە شتێک ھەیبێ و شیاوی پێواندن یان ژماردن بێ. چەندێتییەکان دبنە دوو دەستە: تەنراو (continuous) وەک پێنج دەقە و دوو میتر و، پساو (discrete) وەک حەوت گای قەڵەو و دوو چاوی شین.[١][٢]
لە فیزیکدا
[دەستکاری]لە فیزیکدا، دوو جۆر چەندێتی ھەیە: چەندێتیی پێوانەیی و چەندێتیی ئاراستەدار. چەندێتیی پێوانەیی ئەوەیە کە مەزنایییەکەی تەنیا بەھۆی ژمارەیەکەوە نیشاندەدرێت. بۆ نموونە: کات، درێژایی، بارستایی. چەندێتیی ئاراستەدار جگە لە مەزنایی، ئاراستەشی ھەیە، بۆ نموونە: ھێز، لەز، ڕاوەش.
چەندێتییە سەرەکییەکان
[دەستکاری]لە فیزیکدا، سێ چەندێتی ھەن کە پێیان دەگوترێت چەندێتییە سەرەکییەکان. چەندێتییە سەرەکییەکان بریتین لە: کات، بارست و درێژایی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Benton, William, (1 April 1900–17 March 1973), Chairman and Publisher, Encyclopædia Britannica, Inc. , since 1943»، Who Was Who، Oxford University Press، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە
- ↑ Novotný، Daniel D.؛ Novák، Lukáš، eds. (١٦ی نیسانی ٢٠١٤). Neo-Aristotelian Perspectives in Metaphysics. Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٤-٦٣٠٠٩-٧.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە چەندێتی تێدایە.