بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چێشتخانەی تورکی (بەغدا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چێشتخانەی تورکی
بەکارھێناننەخۆشخانە
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای بەغدا
پۆتانی شوێن٣٣°١٩′٣٨″N ٤٤°٢٤′٢٦″E
Map

چێشتخانەی تورکی لە بەغدا یەکێکە لە باڵەخانە سەرەکییەکانی ناوچەی باب ئەلشەرقی لە ناوەندی شاری بەغدای پایتەختی عێراق. بیناکە چواردە نھۆمی ھەیە و ناوەکەی لە چێشتخانەیەکی تورکییەوە وەرگرتووە کە نھۆمەکانی سەرەوەی داگیرکردووە، لەکاتێکدا باقی بیناکە مۆڵێکی بازرگانی بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ٢٠٠٠.

لە ساڵی ٢٠٠١ ھەیئەی لاوان و وەرزش وەک بارەگای خۆی بەکاری ھێنا. دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣, بیناکە جێھێڵرا. لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ی عێراقدا، ئەو شوێنە بوو بە ئایکۆنێک بۆ خۆپیشاندەران.

ناڕەزایەتی عێراقییەکان «شۆڕشی تشرینی یەکەم»

[دەستکاری]

بینای چێشتخانەی تورکی کە لە لایەکەوە ڕووی لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدایە و لە لایەکی دیکەوە ڕووی لە ناوچەی سەوزی قاییمکراوە، بووەتە ئایکۆنی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە ١ی تشرینی یەکەمەوە لە عێراق سەریھەڵداوە.

بە پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی پێشووی پێش ٢٥ی تشرینی یەکەم، بینای چێشتخانەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بەکاردەھێنرا. بەڵام ئەمڕۆ قەرەباڵغە بە گەنجانی ناڕازی کە بە یەکەم ھێڵی بەرگری بۆ خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر دەزانن. خۆپیشاندەران ناویان ناوە «چیای ئوحود» کە ئاماژەیە بۆ ئەو شاخەی لە سعوودیە کە شایەتحاڵی شەڕی بەناوبانگی ئوحود بووە لە مێژووی ئیسلامیدا.

خۆپیشاندەران ئەو بینایە بەکاردەھێنن بۆ وێنەگرتنی گرتە ڤیدیۆییە ڕاستەوخۆکانی ڕژانی لافاوە مرۆیییەکە بۆ ناو گۆڕەپانی تەحریر، سەرەڕای قەدەغەی ھاتووچۆ لە پایتەختی عێراق لە نیوەی شەو تا ٦ی سەرلەبەیانی.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. العراق "جبل أحد".. أيقونة تظاهرات ساحة التحرير في بغداد 30 أكتوبر، 2019 قناة الحرة عراق