چیکۆنگونیا
| Chikungunya | |
|---|---|
| Rash from chikungunya | |
| خوێندنەوە | |
| تایبەتمەندی | Infectious disease |
| نیشانەکان | Fever, joint pain, headache, muscle pain, joint swelling, and rash.[٢] |
| ئاڵۆزییەکان | Long term joint pain[٢] |
| دەستپێکردنی ئاسایی | 2 to 14 days after exposure[٣] |
| ماوە | Usually less than a week[٢] |
| ھۆکارەکان | Chikungunya virus spread by mosquitoes[٣] |
| ڕێگای دەستنیشانکردن | Blood test for viral RNA or antibodies[٣] |
| دەستنیشانکردنی جیاواز | Dengue fever, Zika fever[٣] |
| ڕێگەگرتن | Chikungunya vaccine, Mosquito control, avoidance of bites[٤] |
| چارەسەرکردن | Supportive care[٣] |
| Prognosis | Risk of death ~ 1 in 1,000[٤] |
| ڕوودانەوە | > 1 million (2014)[٣] |
چیکۆنگونیا یان چیکونگونیا (بە ئینگلیزی: Chikungunya) ھەوکردنێکە کە بە ھۆی ڤایرۆسی چیکۆنگونیا دروست دەبێت.[٣] باوترین نیشانەکانی بریتین لە تا و ئازاری جومگەکان،[٢] بە شێوەیەکی گشتی چوار بۆ ھەشت ڕۆژ دوای پێوەدانی مێشوولەیەکی تووشبوو ئەم نیشانانە ڕوودەدەن.[٣][٥] ئازارەکەی بە «ئازارێکی زۆر تووند و ناخۆش» وەسفکراوە؛ ھەرچەندە ڕەنگە ھەندێک کەس تووشی نەخۆشییەکە ببن بەبێ ئەوەی ھیچ نیشانەیەک دەربکەوێت. نیشانەکانی تر لەوانەیە بریتی بن لە سەرئێشە و ئازاری ماسوولکەکان و ئاوسانی جومگەکان و پەڵە.[٢] بەزۆری لە ماوەی ھەفتەیەکدا نیشانەکان باشتر دەبن؛ بەڵام ناوبەناو ئازاری جومگەکان ڕەنگە بۆ چەند مانگێک یان ساڵانێک بەردەوام بێت.[٢][٦]
ڤایرۆسەکە لە نێوان مرۆڤەکاندا بە دوو جۆری مێشوولە لە جۆری Aedes بڵاودەبێتەوە: Aedes albopictus و Aedes aegypti،[٣] کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژدا گاز دەگرن و پێوەدەدەن،[٧][٨] بەتایبەتی لە دەوروبەری بەیانی و درەنگانی پاشنیوەڕۆدا.[٩] لەوانەیە ڤایرۆسەکە لە ناو ژمارەیەک ئاژەڵدا بسووڕێتەوە، لەوانە باڵندە و خورۆکەکان.[٣] دەستنیشانکردن بە پشکنینی خوێن بۆ RNAی ڤایرۆسی یان دژەتەنی ڤایرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.[٣] دەتوانرێت بەھەڵە نیشانەکانی تای دێنگی و تای زیکا بزانرێت کە لەلایەن ھەمان مێشوولەوە بڵاودەبنەوە.[٣] وە پێدەچێت زۆربەی خەڵک دوای یەک ھەوکردن بەرگری (مناعة)یان بۆ دروست ببێت.[٢]
باشترین ئامرازەکانی خۆپاراستن بریتین لە کۆنتڕۆڵکردنی گشتیی مێشوولە و دوورکەوتنەوە و خۆپاراستن لە پێوەدانی مێشوولە لەو شوێنانەی کە نەخۆشییەکە لێی بەربڵاوە.[٤] ئەمەش ڕەنگە بەشێکی بە کەمکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە ئاو لەلایەن مێشوولەکانەوە بەدەستبھێنرێت، ھەروەھا بەکارھێنانی دوورخەرەوەی مێروو و تۆڕی مێشوولە. ڤاکسینی چیکۆنگونیا پەسەندکراوە بۆ بەکارھێنان لە ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا.[١٠][١١][١٢]
ڤایرۆسی چیکۆنگونیا لە ناوچە گەرم و ژێر گەرمەکاندا بڵاوە.[٣] نەخۆشییەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ لە تەنزانیا دەستنیشانکرا.[٣] نەخۆشییەکە لە ساڵانی ٢٠٠٠ـەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی لە زۆرێک لە ناوچە گەرمەکان و ھەندێک ناوچەی مامناوەنددا ڕاپۆرتکراوە. ساڵانە تووشی ملیۆنان کەس دەبێت.[١٣][١٤] چیکۆنگونیا بووەتە نیگەرانییەکی تەندرووستیی جیھانی بە ھۆی فراوانبوونی خێرای جوگرافیای، دووبارەبوونەوەی بڵاوبوونەوەی، و ئەگەری تووشبوون بە نیشانە تووندەکان و مردن.[١٥]
نیشانەکان
[دەستکاری]چیکۆنگونیا دەتوانێت بێنیشانە بێت، بە مەزەندەکردن لە نێوان ١٧٪ بۆ ٤٠٪ی ھەوکردنەکان ھیچ نیشانەیەکیان نیشان نەداوە.[٥] بۆ ئەوانەی کە نیشانەکانیان ھەیە، بە شێوەیەکی گشتی بە تایەکی بەرزی لەناکاو لە سەرووی ٣٩° سەدی (سلیلیزی) (١٠٢° بە فەھرەنھایت) دەست پێدەکەن لە دەوروبەری ٣ بۆ ٧ ڕۆژ دوای پێوەدانی مێشوولەیەکی تووشبوو.[١٦][٥] تا زۆرجار ئازاری تووندی ماسوولکە و جومگەکانی لەگەڵدایە، کە کاریگەریی لەسەر چەندین جومگەی قۆڵ و قاچ دەبێت و زۆرجار سیمیترییە – واتە ئەگەر ئەژنۆیەک تووشی بوو، ئەژنۆکەی دیکەش دەیگرێتەوە بە ھەمان شێوە.[١٧][٥] ئازارەکە بە ئازارێکی تووند و ناخۆش وەسفکراوە.[١٨] ھەروەھا ئەو کەسانەی کە تووشی چیکۆنگونیا بوون زۆرجار تووشی سەرئێشە و پشتێشە و سکچوون و ماندووێتی دەبن.[١٧] نزیکەی نیوەی ئەوانەی تووشی پەڵە دەبن لەسەر جەستەیان، لەگەڵ سووربوونەوە و ھەندێکجاریش پەڵەزیپکەی سوور لەسەر لەپە دەست، بنی پێ، جەستە و دەموچاو.[١٧]

بۆ ھەندێک کەس، پەڵەکە بە سنووردار دەمێنێتەوە لە ناوچەیەکی بچووکی جەستەدا؛ بۆ ھەندێکی تر، پەڵەکە دەتوانێت بەرفراوان بێت، زیاتر لە ٩٠٪ی پێست دەگرێتەوە.[١٦] ھەندێک کەس تووشی کێشەی گەدە و ڕیخۆڵە دەبن، لەگەڵ ئازاری سک و ڕشانەوە. ھەندێکی تر تووشی کێشەی چاو دەبن، ئەوانیش هەستیاری بە ڕووناکی، سووربوونی چاو و ئازاری پشتە چاو.[١٧] ئەم کۆمەڵە نیشانەیەی یەکەم کە پێی دەوترێت قۆناغی تووند، نزیکەی ھەفتەیەک دەخایەنێت، دوای ئەوە زۆربەی نیشانەکان بۆ خۆیان چارەسەر دەبن.[١٧]
بۆ ئەوانەی نیشانە تووندەکانیان ھەیە، نزیکەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪یان بەردەوامن لە ھەبوونی نیشانەکان دوای ئەوەی قۆناغی تووندیش چارەسەر دەبێت.[٥][١٧] نیشانە بەردەوامەکان زیاتر ئازاری جومگەکانن.[١٧] ئەگەر کەسی تووشبوو کێشەی جومگەکانی پێشتر ھەبووبێت، ئەوا وادەکات زیاتر خراپ ببن.[١٧] زۆر بەکارھێنانی جومگە دەتوانێت ببێتە ھۆی ئاوسانی ئازاربەخش، ڕەقبوون، تێکچوونی دەمارەکان و ئازاری دەمارەکان.[١٧] بە شێوەیەکی ئاسایی ئازاری جومگەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی کات باشتر دەبێت؛ بەڵام قۆناغی درێژخایەن دەتوانێت لە ھەر شوێنێک لە چەند مانگێکەوە تا چەند ساڵێک بەردەوام ببێت.[١٧]
نزیکەی ھەموو حاڵەتە نیشانەدارەکان ئازاری جومگەکانیان ھەیە، بەگشتی لە زیاتر لە جومگەیەکدا.[١٩] ئازار زۆرترین جار لە جومگەکانی دەوروبەردا ڕوودەدات، وەک مەچەک و پاژنەی پێ و جومگەکانی دەست و پێ و ھەروەھا ھەندێک لە جومگە گەورەکان، بە شێوەیەکی گشتی شان و باسک و ئەژنۆ.[١٩][٢٠] ئەگەری تووشبوون بە جومگەکان زیاترە ئەگەر پێشتر بە ھۆی تێکچوونەکانی وەک ئارترۆز زیانیان پێگەیشتبێت.[٢٠] ھەروەھا ڕەنگە ئازار لە ماسوولکەکان یان بەستەرەکاندا ڕووبدات. لە زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکاندا چاڵاکیی ئاسایی بە ھۆی ماندووێتی و ئازارێکی بەرچاوەوە سنووردارە.[١٩] لە ھەندێک بەشی چاویشدا ھەوکردن و ئازار ڕوودەدەن.[٢١] لەوانەشە زیانێکی کاتی بە جگەر بگات.[٢٢]
ئەو کەسانەی کە تووشی چیکۆنگونیا بوون ناوبەناو تووشی تێکچوونی درێژخایەنی دەمار دەبن، زۆربەی کات ھەوکردن یان تێکچوونی مێشک، ھەوکردن یان تێکچوونی بەرگی مایلین لە دەوروبەری دەمارەکان، کۆنیشانەی گیلەن بارێ، سستی و شلیی ماسوولکە (لە منداڵانی تازەلەدایکبوودا)، و کێشەکانی پێڤاژۆی بینین.[١٧]
منداڵانی تازە لەدایکبوو و بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی جگەر و گورچیلە و تووشبوون بە ئایدزیان ھەیە، حاڵەتی تووندتری چیکۆنگونیایان دەبێت. لە ھەر ١٠٠٠ کەس کەمتر لە ١ کەس کە نیشانەکانی چیکۆنگونیایان ھەیە بە ھۆی نەخۆشییەکەوە دەمرن؛ بەگشتی ئەمانە ئەو کەسانەن کە پێشتر حاڵەتی تەندرووستییان ھەبووە.[١٧][٥]
خۆپاراستن
[دەستکاری]
ھەرچەندە ڤاکسینێکی پەسەندکراو بوونی ھەیە، بەڵام کاریگەرترین ئامرازی خۆپاراستن بریتییە لە دوورکەوتنەوە یان ڕێگریکردن لە پێوەدانی مێشوولە. ستراتیژییە سەرەکییەکان بۆ ئەمە بریتین لە: کۆنترۆڵکردنی ژمارەی مێشوولە بە سنووردارکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان؛ و پاراستن لە بەرکەوتن لەگەڵ مێشوولەی ھەڵگری نەخۆشی.[٤] پێویستە تاکەکان دەرمانی مێشوولەکوژ بەکاربھێنن، ھەروەھا بەربەست دروستکردن بۆ پێوەدانی مێشوولە وەک لەبەرکردنی جلوبەرگی درێژ کە قۆڵ و قاچ دادەپۆشێت لەگەڵ تۆڕی مێشوولە و تۆڕی پەنجەرە و دەرگاکان.[٢٣]
کاتێک بەرگری (مناعة) لە دژی چیکۆنگونیا بەدەستھات، جا لە ئەنجامی توشبوون دواتر چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە بێت یان کوتان، ئەوا بەرگرییەکەی درێژخایەن دەبێت و درێژە دەکێشێت و لەوانەیە بۆ تەواوی تەمەن بەرگری بۆ ئەم نەخۆشییە ھەر بمێنێت.[٥][٢٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «chikungunya». Oxford University Press. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 5 6 7 CDC (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «Symptoms of Chikungunya». U.S. Centers for Disease Control and Prevention (CDC). لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «CDC_2024_Symptoms» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 «Chikungunya fact sheet». World Health Organization (WHO). ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «WHO_FactSheet_2025» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 3 4 Caglioti C، Lalle E، Castilletti C، Carletti F، Capobianchi MR، Bordi L (تەممووزی ٢٠١٣). «Chikungunya virus infection: an overview». The New Microbiologica. ٣٦ (3): ٢١١–٢٧. PMID ٢٣٩١٢٨٦٣. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Caglioti-2013» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 3 4 5 6 7 «Factsheet for health professionals about chikungunya virus disease». ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «ECDC-factsheet-2024» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ van Aalst، Mariëlle؛ Nelen، Charlotte Marieke؛ Goorhuis، Abraham؛ Stijnis، Cornelis؛ Grobusch، Martin Peter (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Long-term sequelae of chikungunya virus disease: A systematic review». Travel Medicine and Infectious Disease. ١٥: ٨–٢٢. doi:١٠.١٠١٦/j.tmaid.٢٠١٧.٠١.٠٠٤. ISSN ١٤٧٧-٨٩٣٩. PMID ٢٨١٦٣١٩٨.
- ↑ Paixão، Enny S.؛ Teixeira، Maria Gloria؛ Rodrigues، Laura C. (٢٠١٨). «Zika, chikungunya and dengue: the causes and threats of new and re-emerging arboviral diseases». BMJ Global Health. ٣ (Suppl 1) e000530. Bibcode:٢٠١٨BMJGH...٣٠٠٥٣٠P. doi:١٠.١١٣٦/bmjgh-٢٠١٧-٠٠٠٥٣٠. ISSN ٢٠٥٩-٧٩٠٨. PMC ٥٧٥٩٧١٦. PMID ٢٩٤٣٥٣٦٦.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ «Preventing Chikungunya». U.S. Centers for Disease Control and Prevention (CDC). ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ AFP (٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٥). «Outbreak of Chikungunya Virus Poses Global Risk, Warns WHO». ScienceAlert. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Ixchiq | European Medicines Agency (EMA)». European Medicines Agency. ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Vimkunya | European Medicines Agency (EMA)». European Medicines Agency. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «FDA Approval». U.S. Food and Drug Administration (FDA) (ھەواڵ). 9 November 2023. لە ڕەسەنەکە لە 11 November 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 November 2023 ھێنراوە.
- ↑ Kang، Hyolim؛ Lim، Ahyoung؛ Auzenbergs، Megan؛ Clark، Andrew؛ Colón-González، Felipe J؛ Salje، Henrik؛ Clapham، Hannah؛ Carrera، Jean Paul؛ Kim، Jong-Hoon؛ Malarski، Maya؛ López-Vergès، Sandra؛ Cucunubá، Zulma M؛ Cerqueira-Silva، Thiago؛ Edmunds، William John؛ Sahastrabuddhe، Sushant (تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Global, regional and national burden of chikungunya: force of infection mapping and spatial modelling study». BMJ Global Health. ١٠ (10) e018598. doi:١٠.١١٣٦/bmjgh-٢٠٢٤-٠١٨٥٩٨. ISSN ٢٠٥٩-٧٩٠٨. PMC ١٢٥٠٦٠٤٣. PMID ٤١٠٣٣٦٩٠.
- ↑ Ribeiro dos Santos، Gabriel؛ Jawed، Fariha؛ Mukandavire، Christinah؛ Deol، Arminder؛ Scarponi، Danny؛ Mboera، Leonard E. G.؛ Seruyange، Eric؛ Poirier، Mathieu J. P.؛ Bosomprah، Samuel؛ Udeze، Augustine O.؛ Dellagi، Koussay؛ Hozé، Nathanael؛ Chilongola، Jaffu؛ Nasrallah، Gheyath K.؛ Cauchemez، Simon (تەممووزی ٢٠٢٥). «Global burden of chikungunya virus infections and the potential benefit of vaccination campaigns». Nature Medicine. ٣١ (7): ٢٣٤٢–٢٣٤٩. doi:١٠.١٠٣٨/s٤١٥٩١-٠٢٥-٠٣٧٠٣-w. ISSN ١٥٤٦-١٧٠X. PMC ١٢٢٨٣٣٩٠. PMID ٤٠٤٩٥٠١٥.
- ↑ Moizéis، Raíza Nara Cunha؛ Fernandes، Thales Allyrio Araújo de Medeiros؛ Guedes، Paulo Marcos da Matta؛ Pereira، Hannaly Wana Bezerra؛ Lanza، Daniel Carlos Ferreira؛ Azevedo، Judson Welber Veríssimo de؛ Galvão، Josélio Maria de Araújo؛ Fernandes، José Veríssimo (١٩ی ئایاری ٢٠١٨). «Chikungunya fever: a threat to global public health». Pathogens and Global Health. ١١٢ (4): ١٨٢–٩٤. doi:١٠.١٠٨٠/٢٠٤٧٧٧٢٤.٢٠١٨.١٤٧٨٧٧٧. ISSN ٢٠٤٧-٧٧٢٤. PMC ٦١٤٧٠٧٤. PMID ٢٩٨٠٦٥٣٧.
- 1 2 Burt، Felicity J؛ Chen، Weiqiang؛ Miner، Jonathan J؛ Lenschow، Deborah J؛ Merits، Andres؛ Schnettler، Esther؛ Kohl، Alain؛ Rudd، Penny A؛ Taylor، Adam؛ Herrero، Lara J؛ Zaid، Ali؛ Ng، Lisa F P؛ Mahalingam، Suresh (١ی نیسانی ٢٠١٧). «Chikungunya virus: an update on the biology and pathogenesis of this emerging pathogen». The Lancet Infectious Diseases. ١٧ (4): e١٠٧–e١١٧. doi:١٠.١٠١٦/S١٤٧٣-٣٠٩٩(١٦)٣٠٣٨٥-١. ISSN ١٤٧٣-٣٠٩٩. PMID ٢٨١٥٩٥٣٤. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Burt_2017» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 Vairo، F.؛ Haider، N.؛ Kock، R. A.؛ Ntoumi، F.؛ Ippolito، G.؛ Zumla، A. (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «Chikungunya: Epidemiology, Pathogenesis, Clinical Features, Management, and Prevention (Full text download)». Infectious Disease Clinics of North America. ٣٣ (4): ١٠٠٣–١٠٢٥. doi:١٠.١٠١٦/j.idc.٢٠١٩.٠٨.٠٠٦. ISSN ٠٨٩١-٥٥٢٠. PMID ٣١٦٦٨١٨٩. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Vairo_2019» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Carrington، Damian (١٨ی شوباتی ٢٠٢٦). «Excruciating tropical disease can now be transmitted in most of Europe, study finds». The Guardian.
- 1 2 3 Thiberville، Simon-Djamel؛ Moyen، Nanikaly؛ Dupuis-Maguiraga، Laurence؛ Nougairede، Antoine؛ Gould، Ernest A.؛ Roques، Pierre؛ de Lamballerie، Xavier (١ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Chikungunya fever: Epidemiology, clinical syndrome, pathogenesis and therapy». Antiviral Research. ٩٩ (3): ٣٤٥–٧٠. doi:١٠.١٠١٦/j.antiviral.٢٠١٣.٠٦.٠٠٩. ISSN ٠١٦٦-٣٥٤٢. PMC ٧١١٤٢٠٧. PMID ٢٣٨١١٢٨١.
- 1 2 Burt FJ، Rolph MS، Rulli NE، Mahalingam S، Heise MT (شوباتی ٢٠١٢). «Chikungunya: a re-emerging virus». Lancet. ٣٧٩ (9816): ٦٦٢–٧١. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١١)٦٠٢٨١-X. PMID ٢٢١٠٠٨٥٤. S2CID ٣٣٤٤٠٦٩٩.
- ↑ Mahendradas P، Ranganna SK، Shetty R، Balu R، Narayana KM، Babu RB، Shetty BK (شوباتی ٢٠٠٨). «Ocular manifestations associated with chikungunya». Ophthalmology. ١١٥ (2): ٢٨٧–٩١. doi:١٠.١٠١٦/j.ophtha.٢٠٠٧.٠٣.٠٨٥. PMID ١٧٦٣١٩٦٧.
- ↑ Simon F، Javelle E، Oliver M، Leparc-Goffart I، Marimoutou C (حوزەیرانی ٢٠١١). «Chikungunya virus infection». Current Infectious Disease Reports. ١٣ (3): ٢١٨–٢٨. doi:١٠.١٠٠٧/s١١٩٠٨-٠١١-٠١٨٠-١. PMC ٣٠٨٥١٠٤. PMID ٢١٤٦٥٣٤٠.
- ↑ «Mosquito bite avoidance: advice for travellers». UK Health Security Agency. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «What Is Chikungunya?». Cleveland Clinic. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- نەخۆشیی ڤایرۆسی چیکۆنگونیا سەنتەری ئەورووپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی
| پۆلێنکردن | |
|---|---|
| بەستەرە دەرەکییەکان |