بەسەرھاتی خزمەتکار (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەسەرھاتی خزمەتکار (بە ئینگلیزی: The Handmaid's Tale‎) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکاییە کە لە ڕووی ڕۆمانی بەسەرھاتی خزمەتکار بەرھەمی مارگرێت ئەتوود، نووسەری کەنەدایی بەرھەم ھاتووە. وەرزی یەکەم ساڵی ٢٠١٧ لە ١٠ ئەڵقەدا لە کەناڵی ھوولوو بڵاو بۆوە؛ وەرزی دوو دەسبەجێ ساز کرا؛ وەرزی سێ ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دەستی پێ کرد و ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١یش سێ ئەڵقەی وەرزی چوار لەسەر یەک بڵاو کرایەوە.

بەسەرھاتی خزمەتکار
The Handmaid's Tale
چەشندراما
دانەربرووس میلەر
وەرگیراو لەبەسەرھاتی خزمەتکار 
لە لایەن مارگرێت ئەتوود
ئەکتەران
  • ئێلیزابێت ماس
  • جۆزێف فاینس
  • ئیوان سترۆھاڤسکی
  • ئەلێکسیز بڵێدڵ
  • مەدڵین برووێر
  • ئین دەود
  • ئۆتی فەگبێنل
  • مەکس مەنگێلا
  • سمیرا وایڵی
  • ئەمێندا بڕوگڵ
  • برەدڵی ویتفۆرد
  • سەم جەیگڕ
وڵاتی بەرھەمھێنەر ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٤٦
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • برووس میلەر
  • وارن لێدلفیڵد
  • ڕید مۆرانۆ
  • دەنیڵ وێڵسن
  • فرەن سیرس
  • ئەیڵین چیکن
  • ئێلیزابێت ماس
  • مایک بایکر
بەرھەمھێنەر(ان)
  • نینا فیوری
  • جان ھرێرا
  • کیم تاد
  • مارگرێت ئەتوود
  • جۆزێف بۆچا
  • لیزا کلاپێرتن
شوێنەکانی تۆمارکردنئانتاریۆ، ھامڵتن، ئانتاریۆ، واشینگتن دی سی، تۆرنتۆ
ماوەی پەخش٤٥–٦٥ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرئێم جی ئێم تەلەڤیزیۆن
پەخش
تۆڕھوولوو
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ – ھەنووکە
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

چیرۆکی فیلم[دەستکاری]

کوڕانی یاقووب گرووپێکی سیاسی-ئایینی پرۆتێستانتن کە بە لەناو بردنی کۆشکی سپی و کۆنگرە لە ئەمریکا کوودەتا دەکەن و حکوومەت بە دەستەوە دەگرن و ڕژیمی گیلیاد پێک دێنن. لەو ڕژیمەدا ھاوڕەگەزخوازان، کەشەکانی مەسیحی و بەگشتی ھەر کەسەی بەو حکوومەتە ڕازی نەبێ و دژی بوەستێتەوە لە دار دەدرێن. پیاوەکان دەسەڵاتیان بە دەستە و ژنەکانیش لە ماڵەوەن و مافی کارکردن و خوێندن و خوێندنەوە و شارۆمەندییان نییە. ژنان لەو وڵاتە بەسەر چەند چیندا دابەش دەبن: ھاوسەرەکان (بە جلی شین و سەوز و ھەندێک کاتیش سپییەوە)؛ مارتاکان کە کڵفەتی ماڵەوەن (بە جلی تووسییەوە) و خزمەتکارەکانیش کە ئەرکی زاوزێیان لە ئەستۆیە (بە جلی سوورەوەن). دەستەیەکیش ژنی (جل قاوەیی) بە نازناوی پوورێ بەسەر ئەو خزمەتکارانە ڕادەگەن و فێرکاری و ئاگا لێ بوونیان بەوان سپێردراوە. پیس بوونی ژینگە و نەخۆشییەکانی جووت بوون بوونەتە ھۆی کەم بوونی ڕێژەی زاوزێ بۆیەش خزمەتکارەکان پێشکەشی خاوەن دەسەڵاتەکان دەکرێن تاوەکوو منداڵیان بۆ بخەنەوە. ئەم زنجیرە بەسەرھاتی دانەیەک لەو خزمەتکارانەیە بە ناوی جون ئازبۆرن کە بە ئافرۆد بانگ دەکرێ. دەگوترێ ئەم زنجیرە وێچووی ژیانی ژنانی ئێرانییە.

ئەکتەران[دەستکاری]

  • ئێلیزابێت ماس: ئافرۆد/ ئاف جۆزێف/ جون ئازبۆرن
  • جۆزێف فاینس: فرێد واترفۆرد
  • ئیوان سترۆھاڤسکی: سڕینا واترفۆرد
  • ئەلێکسیز بڵێدڵ: ئافگلەن/ ئێملی
  • مەدڵین برووێر: ئافوارن/ جنین
  • ئین دەود: پوورە لێدیا
  • ئۆتی فەگبێنل: لووک
  • مەکس مەنگێلا: نیک
  • سمیرا وایڵی: مۆیرا
  • ئەمێندا بڕوگڵ: ڕیتا
  • برەدڵی ویتفۆرد: جۆزێف لارێنس
  • سەم جەیگڕ: مارک

بڵاو بووبەوە[دەستکاری]

وەرز ئەڵقە دەسپێک کۆتایی
یەک ١٠ ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧
دوو ١٣ ٢٥ی نیسانی ٢٠١٨ ١١ی تەممووزی ٢٠١٨
سێ ١٣ ٥ی حوزیرانی ٢٠١٩ ١٤ی ئابی ٢٠١٩
چوار ١٠ ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]