بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چۆمان ھەردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چۆمان هەردیەوە ڕەوانە کراوە)
دکتۆر

چۆمان هەردی
چۆمان هەردی لە حوزەیرانی ٢٠٢٣، هەولێر.
لەدایکبوون١٩٧٤
نەتەوەکورد
ھاوسەرئاراس فەتاح

چۆمان ھەردی لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ لە سلێمانی،[١] ژنە شاعیر، وەرگێڕ، چیڕۆکنووس، وتارنووس، فێمێنیست، مامۆستای زانکۆ، وێنەکێشی کوردە. لە ئێستادا، یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە زانكۆی ئەمریكیی عێراق-سلێمانی، هەروەها لە هەمان زانکۆدا دامەزرێنەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدانە.[٢]

چۆمان بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەبوارەکانی فێمینیزم، ژنان و جێندەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی کووشتن بۆتەوە.[٣][٤][٥]

چۆمان لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤ لە سلێمانی. ئەو کچی شاعیری کوردی، ئەحمەد هەردییە. براکانی ئاسۆس و ڕێبین، لە بواری ڕۆژنامەوانیی کاردەکەن.

لەساڵی ١٩٧٥ خێزانەکەی چوونەتە ئێران و وە لەدوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر و ساڵی ١٩٧٩ ھاتنەوە عێراق بەڵام بەھۆی کارەساتی ئەنفال لەساڵی ١٩٨٨ چوونەتەوە ئێران، وە لەساڵی ١٩٩٣ چۆمان ھەردی چووەتە شانشینی یەکگرتوو ھەرلەوێش بۆتە خوێندکاری بەشی فەلسەفە و دەروونناسی لە زانکۆکانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی ئۆکسفۆرد ھاوکات چۆمان ھەردی دوکتۆرای (PhD) ھەر لە بریتانیا ھێناوەتەوە کە تیشکی خستبووە سەر کاریگەری کۆچبەری ناچار (Forced migration) لە سەر ژنانی عێراق و ئێران.[٢]

چۆمان هاوسەرگیری لەگەڵ ئاراس فەتاحی نووسەر کردووە، خاوەنی منداڵێکن.[١]

چیڕۆک

[دەستکاری]
  • ڕۆچوون - ھاوینی ١٩٩٧
  • تەنھاییەکی جەنجاڵ - بەھاری ١٩٩٤
  • ھەوارگەی دڵم - زستانی ١٩٩٣
  • چواردە ساڵیی - ھاوینی ١٩٩٢

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
  • خەڵاتی ئازادیی رۆژنامەگەری سۆرانی مامە لەلایەن دەزگای لڤین، ٢٠١٩.[٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «چۆمان هەردی مەترسی لەئایندەی منداڵانی کوردستان هەیە، بەڵام ئومێدی بەئایندە نەبڕاوە .. وێنەیەکی مناڵی ببینە». speemedia.com. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. 1 2 «Choman Hardi, Associate Professor». The American University of Iraq Sulaimani (بە ئینگلیزی). ٥ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «هەڕەشەی کوشتن لە دکتۆر چۆمان هەردی دەکرێت». westganews.net. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «من- فێمینیستم». drawmedia.net. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «چۆمان ھەردی شایانی بەرگری لێکردنە». www.rwangauraxna.com. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. «خەڵاتی ئازادیی رۆژنامەگەری سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە لەیلا گیوڤەن». ANF News. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]